سەماحەتی حەكیم " دروشمە حوسێنییەكان قوتابخانەی پەروەردە و قوربانی دانن "
لەمیانەی دیداری لەگەڵ دەستەی كاروانەكانی شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە ئەو ئەركەی دراوە بۆ سەردانیكەرانی مەزاری ئیمام حوسین گرنكە هەوەها ستایشی ئەو كارە گەورەیەی كرد كە دەستەكە پێشكەش بە میوانانی دەكات بەتایبەتی سەردانی رەجەبی كە لە یادی ساتی شەهیدكردنی ئیمام كازم بوو (سڵاوی لێ بێت) كە سەید حەكیم بە یەك لە گەورەترین سەردانەكتن وەسفیكرد دوای سەردانی كردنی چلە.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە دروشمە حوسێنییەكان بووەتە قوتابخانەیەكی ڕاستەقینەی پەروەردە كردن و قوربانیدان و بەخشین، ئاماژەشی كرد كە ئەو دروشمانە تەنها لەسەر لایەنی رۆحی پەیوەست نییە، بەڵكو ئاسەواری ئەرێنی لەسەر مرۆڤ دەبێت و بەهای كرۆڤایەتی لە كۆمەڵگای عێراقی دەخرخستوە وەك بینیمان لە كاتی بەڕێوەچوونی جامی كەنداوی 25 لەبەسرە، هەروەها ئەو خووە لەو بۆنەش وەك درێژەپێدانێكە لە هەموو خزمەتگوزارییانەیلە چلە و سەردانەكانی پێشوو پێشكەش كراون.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەرەكەتی و پیرۆزی خودای گەورە بەسەر سەردانی كەرانی خزمەتی حوسێن (سڵاوی لی بێت) دەبارێنێت لە دونیا و لە ئاخیرەتدا، جەختیشی كردەوە كە دروشمەكان باشترین ڕێگان بۆ مرۆڤ و ڕوونی كردەوە كە ئینتیما بۆ شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) بەرپرسیارێتی سەر شانی هەمووان لەپێشكەشكردنی خزمەت زیاتر دەكات.
بەرێز حەكیم باسی ئەو دۆخە سەختەی ئیمامی كازم (سڵاوی لێ بێت) پێی تێپەڕ بوو لە زیندانی كردن و ئەشكەنجەدان و زوڵمی كەسانی نزیك و دەوروبەری كرد و جەختی كردەوە كە پێویستە خزمەتكاری ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) خاوەن ڕەوشتێكی بەرز و پابەندبونێكی بەهێز و توانا و خواستێكی ڕاستەقینە بێت لە خزمەتكردنی سەردانیكەران.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عەمار حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێوستە ئەو خەڵكانەی دەیانەوێت خزمەت بكەن بواریان پێبدرێت و داواشی كرد كاروانەكان بۆ خەڵكی ناوچەكان بێت تا زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتییەت بكەن، هەروەها ستایشی گرنگی كردنەوەی هەلی بۆ خەڵك كرد بۆ بەشداری كردن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
هەروەها بانگەشەی بۆ پێویستی هەڵبژاردنی هۆنراوە و تەعزیات لە كاروانەكان كرد و ئاماژەی كرد كە گرنگە ئەوەی ئەو پەیامانە دەڵێتەوە لەڕووی مەعەنوی و دارایی ورەی خەڵك باشتر بكات.