سەماحەتی حەكیم گرنگی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نەینەوا دووپات دەكاتەوە و ستایشی پێشكەوتنی ئەمنی و سیاسی عێراق دەكات
لە دیدارێك كە لەگەڵ مەتران مار تیماتاوس ئەلشمانی كۆیكردەوە كە سەرۆكی ئابرەشیەی دیر مار مەتییە لە دەشتی نەینەوا، بەئامادەبوونی چەندین پیاوی ئاینی موسڵمان و كریستیان لە كەنیسەی مار كۆركیس لە ناحیەی بەعشیقەی پارێزگای نەینەوا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵتی نیشتمانی گرنگی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی لە بەعشیقە و نەینەوا دووپات كردەوە و گوتی ئەو تاقیكردنەوەیە دەبێت لە هەموو عێراق بڵاوبكرێتەوە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئەو وەچەرخانە گەورانەی عێراق بەخۆیەوەی بینی بەتایبەتی ساتی گواستنەوە لە دیكتاتۆریەت بۆ دیموكراتیەت ، چەندین ترس و دڵەڕاوكێ سەبارەت بە ئەزموونی تازەی عێراق بڵاو كرایەوە، وەك تیرۆر و تایفییەت و ململانێی سیاسی، گوتیشی عیراق توانی خامی خۆیڕزگار بكات لەدەست داعشی داگیركەر و نەینەواش لەگەڵ بەعشیقە زۆریان مەینەتی بینی، هەروەها دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەهۆی گەڕانەوەی 98% ی دانیشتوان بۆ ماڵەكانی خۆیان جگە لە ئەركەكانی دووبارە ئاوادان كردنەوە و بنیاتنانی ناوچەكە.
سەماحەتی حەكیم جەختی كرد لەسەر گرنگی ئاوەدان كردنەوەی كەسەكان و پتەوكردنی بەیەكەوە ژسیانی ئەرێنی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراقی و گوتی ئێستا دۆخی ئەمنی عیراق جێگیر بووە هەروەها دەزگا ئەمنییەكانمان توانایان بەرز بووە و لەڕووی هەواڵگریش باشن و دەتوانن تیرۆریستان لە جەرگەی بیابانیش دەستگیر بكەن.
لەلایەكی دیكەوە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت نوێنەرایەتی دۆخێكی سەقامگیری سیاسی دەكات، هەروەها پاڵپشتێكی زۆر بۆ حكومەتی عێراقی دەهێنێت، هەروەها ستایشی سەردانی سەرۆك وەزیرانی بۆ بەریتانیا كرد كە لەم ڕێگەوە چەندین ڕێكەوتنی گرنگ واژۆ كران، هەروەها باسی تەبایی كۆمەڵگەی كرد و گوتی دۆخی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، وای كردوە وەك وۆرك شۆپێكی گەورە بێت و ئەوەش وا دەكات لە داهاتوو بازی گەورە بەرەو پێشەو بنێین.
لەكۆتایی قسەكانیدا بەڕێز حەكیم باسی دۆخی سووریای كرد و بە گۆڕانكارییەكی گرنگی دانا و بانگەشەی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەی تووشی عێراق و ناوچەكە دەبێت و گوتی پێویستە بەرەی ناوەوە پتەوبكرێت و بە ژیرانە بانگشە و ڕیكلام بۆ پرۆژەی عێراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بكرێت.