سەماحەتی حەكیم ستایشی بەیكەوە ژیانی پێكهاتەكانی بەعشیقە دەكات و پاڵپشتی كردنی پێكهاتەی ئێزیدی لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات دەكاتەوە
لەسەرداتێكی بۆ ناحیەی بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە هاوبەشانی نیشتمان لە ئێزیدییەكان ، لەوێ خاڵە هاوبەشەكانی پێكهاتەكانی دووپات كردەوە كە پەرستنی خودای گەورەیە، سەماحەتی باسی مەینەتی و سەختییەكانی ێكهاتەی ئێزیدی كرد لەسەردەمی داعش كاتێك كوشتن و ڕفاندن و تێكدان یاخەی گرتبوون لەسەر دەستی تیۆرستانی داعش، بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە ئیسلام ئاینی خۆشی و بەزەییە و پێغەمبەر _(د خ) لەگەڵ ئیمام عەلی (سڵاوی لێبێت) هەمیشە جەختیان لەسەر ڕێزگرتنی بیروباوەڕی خەڵكی دیكە دەگرت و كاریان لەسەر ئەوە دەكرد كە دۆخە بەو شێوەیە وەربگرن.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەدەست تیرۆر مەینەتییان هەبوو گوتیشی شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) یەكەم كەس بوو كە بە ئامانج كرابوو لە لایەن هێزە تیرۆرستەكان هەروەها بانگشەی كرد بۆ پاراستنی فرەیی لە بەعشیقە گوتیشی ئەو فرەییە سەرچاوەی هێزە لەبەر ئەوەی كاریگەری رۆشەنبیری و مێژوویی هەیە لەسەر دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگەی عێراقی.
لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بینی بەعشیقە بەم شێوەیە كە ئاوەدان كراوەتەوە، هەروەها ستایشی ئەوئەركانەی كرد كە بەشدارییان لە كاری ئەو دیاردە خراپانەی تیرۆر كرد كە سەقامگیری ناوچەكەی تێك دابوو، هەروەها دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە بە رۆڵەكانی بەبەهێزی دەمێنێتەوە، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ پێكهاتەی ئێزیدی لە ناوەوە و دەرەوە دەریڕی و لەگەڵ ئەو پێكهاتانەی دیكەش كە مەرگەساتی هاوشێوەیان بینی.
سەماحەتی حەكیم گوتی ئێستا عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری وا دایە كە وایكردووە ببێتە پەناگە بۆ چەند گەلانێكی دەوروبەر، هیواشی خواست كە ئاشتی بۆ هەموو گەلانی ناوچەكە بەرقەرار بێت، لە كۆتایی قسەكانیشی گوتی پێویستە دەستكەوتەكانی ئێستا بپاریزین و هەوڵیش بدەین سەقامگیری ئێستا بكەینە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، هەروەها گوتیشی دەبێت تواناكانی گەلی عێراق و بەهرەمەندەكانی بقۆسترێنەوە.
هەروەها سەماحەتی حەكیم ڕێزی خۆی بۆ قوربانییەكنی ئێزیدییەكان پیشاندا و هیوای خواست هەموو ڕفێندراوان لە كچانی ئێزیدی بگەڕێندرێنەوە، بانگەشەی بۆ زیاد كردنی هەوڵەكان لەم ڕووەوە كرد.