• سەماحەتی حەكیم گرنگی فرەیی و یەكگرتنی نیشتمانی لە دەشتی نەینەوا دووپات دەكاتەوە و ستایشی دووبارە بنیات نانەوەی مەقامی شەریفی ئیمام ڕەزا (سڵاوی لێبێت)كرد

    2025/ 01 /15 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی فرەیی و یەكگرتنی نیشتمانی لە دەشتی نەینەوا دووپات دەكاتەوە و ستایشی دووبارە بنیات نانەوەی مەقامی شەریفی ئیمام ڕەزا (سڵاوی لێبێت)كرد

    لەمیانەی سەردانی بۆ مەقامی ئیمام ڕەزا (سڵاوی لێبێت)لە دەشتی نەینەوا ، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە ناوچەكە كرد بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی ئەمیری موسڵمانان (سڵاوی لێ بێت) و ڕێزی خۆی دەربڕی بۆ پێگەی دەشتی نەینەوا كە تێكەڵەیەكی رۆشەنبیری و ئاینی گرنگی لەخۆوە گرتوە.

    لەوێ لە گوتارێكیدا سەماحەتی حەكیم باسی مەینەتی عێراقییەكتنی لەگەڵ تیرۆر و توندرەوی و بەزل زانی كرد و گوتی ئیسلام لەوانە دوورە و هەموو ئەو قسانەی تیرۆرستان و توندرەوان  باسی دەكەن ڕاست نین، ڕوونیشی كردەوە كە ئیسلام داوای گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە بیروڕا و پیرۆزییەكانی خڵكی دیكە دەگرێت، ئەوە ئاینی مەحبەت و تەبایییە لەنێوان خەڵكیدا.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بنیات نانەوەی ئەوەی تیرۆر تێكی داوە لە ڕۆحی و بالەخانە و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و دووپاتی كردەوە كە پێویستە بایەخ بە دووبارە بنیات نانی مەقامی ئیمام رەزا (سڵاوی لێ بێت)ی كرد و بانگەشەی بۆ پاراستنی فرەیی لە نێوان ئاینەكان و مەزهەبەكان و نەتەوكان كرد و ئەوەی بە نهێنی بەهێزی عێراق وسەرچاوەی دەوڵەمەنبوونی وەسف كرد.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لە پێشهاتەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی و بانگەشەی كرد كە پەنا بەخوا ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە و جەختیشی كردەوە لەسەر پاراستنی دەتكەوتكان و كاركردن لەسەر بەدی هێنانی پێشكەوت و بنیات نانی زیاتر بۆ عێراق بۆ گەرنتی كردنی سەقامگیری و پێشكەوتنی لە دوارۆژدا.

    Related News