• سەماحەتی حەكیم ستایشی بەیەكەوە ژیان لە دەشتی نەینوا دەكات و گرنگی یەكگرتن ودەستگرتن بە دەستكەوتەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /15 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی بەیەكەوە ژیان لە دەشتی نەینوا دەكات و گرنگی یەكگرتن ودەستگرتن بە دەستكەوتەكان دووپات دەكاتەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ دەشتی نەینەوا، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك برایانی شەبەك، لەم دیدارە بەڕیزیان باسی ئەوە پەیوەندییە مێژووییەی كرد كە هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەت بەو گەلی ئەو ناوچەیە دەبەستێتەوە، هەروەها لەوێ پیرۆزبایی هاتنی ڕۆژبوونی ئەمیری موسڵمانان ئیمامی عەلی كوڕی ئەبی تالبی كرد (سڵاوی لێ بێت) و ئاماژەی بە پێگەی گەورەی لە مێئژووی ئیسلام كرد و باسی وەسفی پێغەمبەر (د  خ)  بێت كرد كە دەڵێت ئەو لەگەڵ هەقە و هەقیش لەگەڵ ئەودایە، ئەو قیبلەنمای هەق بووە.
    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە برایانی شەبەك كرد بەهۆ وەفادارییان بۆ ئەهلی بەیت و ستایشی حاڵەتی بەیەكەوە ژیانی كۆمەڵگەیی و باشبوونی دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەكەی كرد، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە هەمووی بەهۆی قوربانییەكانی كە رۆڵەكانی دەشتی نەینەوا پێشكەشی كرد لە خوێن و ژان و مەینەتی زۆریش.

    له گوتاره که یدا به ڕێز حه کیم جه ختی له سه ر پێویستی پاراستنی ئه و ده ستکه وتانه کرده وه و کردیانه به هاندانێک بۆ به رده وامبوونی کار و ده ستکه وت. هەروەها داوای وازهێنان لە خۆویستی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دەستکەوتەکان لە بەخشندەیی و بەهرەکانی خودایە و هۆشداری دا لە کەمتەرخەمی و گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم، گوتیشی متمانە بە خودا و چاودێریکردنی ئاستەنگەکان بە زیرەکی و هۆشیاری، بەبێ بەکەم زانین و زیادەڕەوی، لە گرنگترین هەنگاوەکانن.

    بەڕێز حەکیم دەستکەوتە گەورەکانی سەرەڕای ئاستەنگی گەورە بەبیری ئامادەبووان هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم تەحەدایانە دەرفەتی گەورەیان تێدایە و خودا بەڵێنی ئاسانی دوای ناخۆشی داوە، هه روه ها داوای ئه وه کرد که پێشینەی كارەكان و پابه ندبوون به یه کڕیزیی نیشتیمانی و یه کگرتنەوه ڕیزەكان بۆ ڕووبه ڕووبوون بۆ هەموو ئەو شێوەیەی که هەڕەشە له ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەكات.

    لەكۆتایی قسەكانیدا بەرێز حەكیم داوا كرد چاودێری قسەكان بكرێت كە هەندێكیان ناكۆكی و دووبەرەكی لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلی عێراق دروست دەكەن، سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە پێیوستە بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت و كەسی زاڵ بكرێت و جەختیشی كردەوە كە دەبێت سەقامگیری ئێستا بكرێتە سەقامگیری هەمیشەیی و عیراق بگەڕێتەوە پێگەی پێشووی لەنێوان  وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش و دووپاتیشی كردەوە كە گەشبینە بە داهاتووی عێراق و لەچوارچێوەی هێوری و سەقامگیری كە عیراق پێیدا تیپەڕ دەبێت.

    Related News