سەماحەتی حەكین ستایشی پێشكەوتنی نەینەوا دەكات و پێویستی تەواوكردنی كارەكانی ئاوەدان كردنەوە و پتەوكردنی سەقامگیری دووپات دەكاتەوە
لەپرێس كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی كە دوای چاوپێكەوتنی حكومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا ئەنجامی دا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دڵخۆشی خۆی بە سەردانی پارێزگاكە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە موسڵ وەك عیراقێكی بچززكراوە وایە بەهۆی فرەیی رۆشەنبیری و فرەیی پێكهاتەكانی و ئاماژەی بە پێشكەوتنی بەرچاوی پارێزگاكە كرد لە ڕووی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان جگە لە سەقامگیری ئەمنی و بەیەكەوە ژیانی پێكهاتە جیاوازەكانی.
سەماحەتی ستایشی دیدی دواڕۆژی خەڵكی نەینەوای كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەو دیدە پێویستی بە هاوپەیمانێتی ئەركەكان هەیە بۆ ئەوەی كاری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە تەواوبكرێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە قوربانییەكان لەبیر نەكەین كە بۆ گەڕاندنەوەی نەینەوا پێشكەش كرا، داواشی كرد دۆسێی ئاوارە بوون و كێشە كۆمەڵایەتییەكان چارە بكرێن و ئەركی ئەوەشی خستە ئەستۆی هەمووان.
سەبارەت بە ئەمن و ئاسایش، بەڕێز حەكیم باسی فەتوا پیرۆەكەی ئایەتوڵڵا (سیستانی) كرد كە كاریگەری گەورەی هەبوو بۆ ئازاد كردنی خاكەكان و ئاماژەی بۆ نیشتمن پەروەری كرد بۆ بەرگری كردن لە عێراق، هەروەها داوای كرد حكومەتە نێوخۆییەكان دەستەڵاتی دەستوری پێویستیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەئەركەكانیان هەڵبستن، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لە پێویستی پتەوكردنی بەرەی ناوخۆی و دابین كردنی ئامادەباشی ئەمنی بەرو بەپێی بنەمای نەخێر بۆ سڵ كردن و نەخێر بۆ گەورەكردن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتی بە دەوڵەتی نیشتمانی و حكومەتی نێوخۆیی نەینەوا لە هەوڵی بۆ بەدی هێنان پێشكەوتن و گەشەسەندن، لەكۆتایی قسەكانیش هیوای خواست خەڵكی نەینەوا خۆشی و گەشەپێدان ببینن و هیوای ئاشتی و خۆشی بۆ سووریای برا خواست دوای ئەو گۆڕانكارییانەی بەم دواییە روویاندا.