سەماحەتی حەكیم پێشواوی لە وەزیری ئەمنی ناوخۆیی سۆمال كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكنی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەبدوڵڵا شێخ ئیسماعیل وەزیری ئەمنی ناوخۆی سۆمالی و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە باس لە گرنگی بەرەنكاربوونەوەی توندرەوی و پتەوكردنی ئاشتی لە ناوچەكە كرد.
لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ڕێكخراوی تیرۆریستی بووەتەوە لە بیست ساڵەی ڕبردوودا ئەوەش وایكردوە ئەزموونێكی باشی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندرەوی تیرۆر و گوتیشی ئەو دۆخەی عێراق پێیدا تیپەڕ بوو بووە هۆكاری ئەوەی بەرگە پەیدا بكات لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئەمنییەكان.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە سۆمال ئاسایش و سەقامگیر بێت و گەشە بكات، هیوایشی خواست داهاتوێكی بێ توندرەوی تێدا بەدی بكرێت، داواشی كرد رۆڵی زانا هاوسەنگەكان لە ڕووی بیركردنەوە باشتر بكرێت و دیار بێت بۆ ئەوەی تەبایی و لێ خۆشبوون و بنەماكانی ئیسلام پتەوتر بێت، لەگەل پێویستی دروستكردنی بنكەیەكی میللی گەورە بۆ تێكشكانی پڕۆژەكانی تیرۆر و دووپاتی كردەوە كە عێراق ئامادەیە پالپشتی و هاوكاری لەم بوارە پێشكەش بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق پاڵپشتی وەستانی شەڕی غەزە دەكات و پێی باشە زوو ئاوەدان بكرێتەوە و لوبنانیش لەگەڵی هەروەها جەختیشی لەسەر گرنگی یەكپارچەیی سووریا و سەربەخۆی بڕیاری سیاسی هەبێت.