سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی ئیتالی .. سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و جیهان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز نیكۆلۆ فۆنتانای باڵیۆزی تازەی ئیتالیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پێشخستنی پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات كرا بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو ولات و گەلی دۆست بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری لە ناوچەكە گرنگە و پێویستە وڵاتە كاریگەرەكانی جیهان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی شەڕ ڕاگرتن لە غەزە و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی لوبنانیش.
سەبارەت بە سروشتی عێراق، سەماحەتی گوتی عێراق لەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە گرنگیشە ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و جیهانیش.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی سووریا بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت دۆخی گەلی سووریا باش بكرێت و بۆ خۆیان دەستووری خۆیان بنووسنەووە و حكومی وڵاتەكەیان بكەن و یەكپارچەیی وڵاتەكە و سەروەری خاكەكە بپارێزن.