سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و پێشهاتی سیاسی و پەیوەندی حكومەتی ناوەندی و هەرێمی تاوتوێ كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، جگە لە تاوتوێ كردنی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم.
لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ پەیڕەوكردنی گفتوگۆ و ڕاوێژكردن لەنێوان هەردوولادا، دووپاتیشی كردەوە كە بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەلایەتی لە ڕێگەی دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامان گرنگە و هەروەها باسی بابەتی بودجە كرا، بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە چارەسەری پێویستی بە تەنازولاتی هەموو لایەنەكان هەیە لەگەڵ دووپات كردنەوە لەسەر گرنگی بنەمای هەق و ئەرك.
لەم دیدارە باس لە سروشتی هەرێمی كرا و سەماحەتی حەكیم داوای یەكگرتن و تەبایی زیاتری لەڕووی كۆمەڵگا كرد و جەختی كردەوە كە پێویستە گوتاری نیشتمانی لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان هەبێت و دووپاتی كردەوەش كە ئامادەباشی و هەماهەنگی بەردەوام هەبێت بۆ هەر ئەگەرێك كە ڕووبەڕووی عێراق بێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەقامگیری لەهەر بەشێكی عێراق بە سەقامگیری بۆ هەموو وڵات هەژمار دەكرێت و جەختی كردەوە كە پێویستە لەسەر هەمووان پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكەن و بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕن.