• سەماحەتی حەكیم چاوی بە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوت و دووپات دەكاتەوە كە عێراق دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات

    2025/ 01 /13 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوت و دووپات دەكاتەوە كە عێراق دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، چاوی كەوت بە خاتوون ڤیكتۆریا تایلۆر جێگری نوێنەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، جگە لەباسكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان.

    لەم بارەیەوە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق نموونەیەكی گرنگە لە ناوچەكە وەك ڕژێمی سیاسی و ڕادەستكردنی ئاشتیانەی دەستەڵات و جیاكردنەوەی دەستەڵاتەكان، ئاماژەشی كرد كە وڵات ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری دایە كە پێشتر لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی بەخۆیەوە نەبینیبوو، گوتیشی ئەو سەقامگیرییە بەرهەمی قوربانی دانی عیراقییەكانە لەهەموو پێكهاتەكان كە بەشدارییان كرد لەو سروشتە تازیەی ئێستا بەڕێوە دەچێت.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە پالپشتی عێراقییەكان هەیە بۆ پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و گەیشتن بە سەقامگیری هەمیشەیی و پالپشتی ئەوەشن كە قەیڕانەكان سفر بكرێنەوە و بەرژەوەندی نیشتمان لەسەر بەرژەوەندی تایبەت بێت.

    لەكۆتایی دیدارەكە، بەڕێز عەمار حەكیم توانای عێراقی بۆ بەرگری كردن لەخۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی كرد كە پێویستە بەرەی ناوخۆیی و یەكێتی و یەكڕیزی هەبێت بۆ زامن كردنی ئەمن و سەقامگیری وڵات و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئەو ساتە.

    Related News