سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە پارتی ئیقتدار وەتەن دەكات بەبۆنەی دامەزارندنی و دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە تەواوكاری لەنێوان نەوەكان هەبێت بۆ هەستانەوەی عێراق
لەچوارەمین یادی دامەزارندی پارتی ئیقتدار وەتەن ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە پارتەكە و سەركردەكانی كرد بەبۆنەی لەدایكبوونی ئیمام ئەلجواد (سڵاوی لێ بێت) و هیوای خواست پارتەكە ببێتە زیادەیەك لەكوالیتی بۆ خزمەتكردنی نیشتمان وهاوڵاتی لە سەرجەم بوارەكاندا.
لەمیانەی قسەمانیدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە كامڵبوونی نەوەكان لەنێو هێزە سیاسییەكان و تاكەكان كارێكی ئەرێنی لەسەر دەوڵەمەند كردنی دۆخی سیاسی لە عێراق، هەروەها ئاماژەی كرد كە عێراق شوێنێكی ستراتیژی هەیە لە نێوان یاریزانە گەورەكانی ناوچەكە، ئەوەش ڕۆڵێكی گەورەی بە عێراق بەخشیوە، لەسەر ئاستی گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕوونیشی كردەوە كە كە هەستانەوە بە دۆخی عێراق تاكە ڕێگایە بۆ پاراستنی لە گۆڕانكارییەكان و پتەوكردنی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕكابەرییەكانی داهاتوو.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە بەرەی ناوخۆیی پتەو بكرێت و ڕیزەكانی یەك بخرێت و بەڕێوەبەرایەتی فرەیی بكرێت بۆ بەرژەوەندی وڵات و ڕووبەڕوبوونەوەی ڕكابەرییەكانی دەرەوەی سنوور هەروەها داوای كرد پەڕاوی ڕێگەوتنی سیاسی گە دەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێ درابوو دەبێت جێبەجێ بكرێت، ئاماژەشی كرد كە ئەوە دەبێتە هۆكاری پتەوكردنی متمانە نێوان هێزە سیاسییەكان و جێبەجێبكردنی خوساتەكانی گولی عێراق.
لەلایەكی دیكەوە سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەوڵەتی بەهێز كلیلێكی سیحرییە بۆ سەقامگیری عێراق و بەهێزكردنی دامودەزگایە حكومییەكان و هێزە ئەمنییەكان سەرەتای كە سەرەتای بنیات نان و پێشكەوتنە، هەروەها دووپاتی كە پێویستە ئابووری عێراق بەهێز بێت و خۆی لە شەپۆڵەكانی گۆڕانكاری بازاڕی نەوت دوور بگرێت و پشت بە نرخ ی نەوت قایم نەكات هەروەها خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكتن دابین بكات تا بتوانێت دەوڵەتێكی بەهێز بنیات بنێت.
لەلایەكی دیكەوە لە كۆتایی گوتەكەی بەڕێز حەكیم داوای كرد پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی گەشە بكات و لەسەر بناغەی ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش ڕێزگرتن لە بڕیاری عێراق سەربەخۆ بگیرێت، هەروەها جەختی لەسەر بایەخ پێدانی لاوان و ئافرەتان لەژیانی سیاسی هەروەها گوتیشی كاری سیاسی پێویستی بە ئۆقرە و توانا بۆ شڕۆڤەكردنی پێشهاتەكان هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە حیكمە و هاوسەنگی و ناوەندگیری لە بڕیارەكان باشترین ڕیگایە بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و خواستتەكانی گەلیش بێتە دی.