• سەماحەتی حەكیم ستایشی مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەكات و باسی ئەو یادەوەرییە مێژووییانە دەكات كە برایەتی عەرب و كورد پتەوتر دەكات

    2025/ 01 /09 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەكات و باسی ئەو یادەوەرییە مێژووییانە دەكات كە برایەتی عەرب و كورد پتەوتر دەكات

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  ستایشی ئەو شوێنە ئاینی و زانستییەی كرد و گوتی ئەوە وێستگەیەكی رۆشەنبیری و رۆحی گرنگە بۆ ئەم شارە، سەماحەتی گوتیشی ئەو مزگەوتە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕڵی گێراوە لە خوێندن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز و داوای كرد بایەخی زیانری پێ بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە تروسكایەكی رۆحی بۆ ڕۆلەكانی شاری سلێمانی.

    سەماحەتی ستایشی چالاكییە كۆمەلایەتیەكانی كرد كە لەم مزگەوتە ئەنجام دەدرێت، هەروەا باسی شێخ مەحموود حەفید و رۆڵی كرد لە شۆڕشی بیست، سەماحەتی گوتیشی ئەوە هەڵوێستێكی گەورەبوو بۆ پاڵپشتی برایانی لە خوارووی عێراق، گوتیشی ئەو وێستگە مێژووییانە بەشێكی سەرەكین لە بنیان نانی ئێستا و دوارۆژی وڵات.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر تەواوكاری نێوان ڕابردوو و ئێستا داواشی كرد كە نەوەكان بە شانازی باپیرانیان بناسێنرێن و بزانن چۆن ڕۆڵەكانی عێراق لەگەڵ یەك وەستان بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە، گوتیشی باپیرەم ئیمام موحسن ئەلحەكیم (نهێنی پیرۆزی پارێزراو بێت) ئەو كاتە ئەو هەڵوێستی هەبوو بۆ حەرام كردنی ڕشتنی خوێنی كوردەكان، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو هەڵوێستە گرنگترین ودیارترین وێستگەی پەیوەندی عەرەبی و كوردی بووە.
    هەروەها سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بۆ یاری خوالێخۆشوو (مام جەلال) كرد كە كاریگەری گەورەی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی عەرەبی و كوردی كرد داواشی كرد كە ئەو بەهایانە و هەڵوێستانە بەزیندوویی لە بیرەوەری نەوەكانی داهاتوو بمێننەوە.
     

    Related News