• سەماحەتی حەكیم گرنگی پارێزگای سلێمانی لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /09 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی پارێزگای سلێمانی لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم دووپات دەكاتەوە

    لەدەستپێكی سێیەمین رۆژی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی، بەڕێز عەمار خەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی و هەردووجێگرەكەی هەروەها چاوی كەوت بە سەرۆكی یەكە كارگێڕی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی چەند دەزگایەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی كەوت.

    سەماحەتی لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە بەهای شاری سلێمانی بەهای خۆی هەیە و لەڕووی ئەو فرەییەی لە ئامێزی گرتوە و ئاماژەی بۆ پێگەی جوگرافی كرد كە دەتوانێت ببێتە پردێكی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمدا.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە گفتوگۆی نێوخۆیی لە هەرێم ئەكتیڤ بكرێت و گرنگیشە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات پێ بهێنرێت و هەروەها باسی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی كوردستانی كرد.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە گەڕان بەدوای چارەسەری دیكە هەبێت بۆ ئەوەی دادپەروەری كۆمەلایەتی بهێت دی و ژیان گوزەرانی خەڵك گەرەنتی بكرێت و دووپاتی كردەوەش كە ئەوە دەروازەی ڕاستەقینەیە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكان و خۆش گوزەرانی.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی عێراق بەردەوامە لە پێشكەوتن هەر چەندە ئەوەش بەپێی خواستەكانمان نییە، دووپاتیشی كردەوە كە  هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی هەمیشە لە هەموو بوارەكان پالپشتی   هەرێمی كوردستان دەكات.
     

    Related News