• بەڕێز حەكیم لە قەزای شارەزوور چاوی بە سكرتێری پارتی سۆسیالیست كەوت و دووپاتی كردوە كە سەقامگیری هەرێمی كوردستان خزمەتی سەقامگیری عێراق دەكات

    2025/ 01 /08 

    بەڕێز حەكیم لە قەزای شارەزوور چاوی بە سكرتێری پارتی سۆسیالیست كەوت و دووپاتی كردوە كە سەقامگیری هەرێمی كوردستان خزمەتی سەقامگیری عێراق دەكات

    لەسەردانێكی بۆ قەزای شارەزوور لە پارێزگای هەڵەبجە ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  چاوی كەوت بە بەڕێز حەمە حاجی مەحموود سكرتێری پارتی سۆسیالیست كەوت و باس لە چەندین پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.

    لەم دیدارە، سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و گوتی دەبێت ئەو ئەنجامانە بەرەو بەرنامەی كاری ڕاستەقینە بچیت تا خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكات و خزمەتی سەقامگیری عیراق دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی دیاری كردنی حكومەتێكی تازە لە هەرێمی كوردستان لە نزیكترین كاتدا، داواشی كرد هێزە سیاسییەكانی هەرێم هاوكار بن و بەیەكەوە كاربكەن تا خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان بكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دۆخی سەقامگیری هەرێم زۆر ئەرێنییە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری هەموو عێراق و باشكردنی سەقامگیری لەهەموو عێراق، هەروەها بانگەشەی كرد بۆ هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هەموو لایەنەكان بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجە.

    سەبارەت بە دۆخی هەرێمی ، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی چاودێری كردنی دۆخی سووریا و گوتی یەكبوون و نیشتمانبوون تاكە ڕێگایە بۆ ئەوەی ڕكابەرییە پێشبینیكراوەكان تیپەڕ بكەن، هەروەها داواشی كرد پارێزگاری لە ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان بكرێت تا بتوانن مامەڵە لەگەڵ هەر ڕكابەرییەك بكەن كە دێتە پێش.
     

    Related News