• سەماحەتی حەكیم سەردانی میوانخانەی عەشیرەتی هەورامی لە حەلەبجە  كرد و دووپاتی لە قووڵی پەیوەندی عەرەب و كورد كردەوە

    2025/ 01 /08 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی میوانخانەی عەشیرەتی هەورامی لە حەلەبجە كرد و دووپاتی لە قووڵی پەیوەندی عەرەب و كورد كردەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شاری هەڵبجە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاویان كەوت بە بەڕێز جەنابی شێخ هۆشمەند یار ئەحمە بەگ شێخی عەشیرەتی هەورامییان، لەم دیدارە كە چەندین شێخ و پیاوە دیارەكان و ڕۆڵەكانی عەشیرەتی هەورەمان ئامادەبوون، سەماحەتی حەكیم شانازی بەو سەردانەی بۆ ئەو ناوچەیەی هەرێمی كوردستان كرد و گوتی گرنگە ئاماژە بە یادەوەرییە مێژووییانەی نێوان هەردوو گەلی عەرەب و كورد بكرێت بەدرێژایی چەندین دەیەی ڕابردوودا.

    سەماحەتی حەكیم باسی هەڵوێستی ئیمام سەید موحسن حەكیمی كرد (نهێنی پارێزراو بێت) و كاتێك ڕووبەڕووی ڕژێمە دیكتاتۆرییەكان بووەوە و ڕێگای لە شەڕی كورد گرت، ئەو هەڵوێستەش وایكرد شەڕكەرەكان چەك فڕێ بدەن و ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن كە بووە هۆكاری ڕزگاربوونی گەلی كورد لە جینۆساید و كۆمەڵ كومەڵكوژی، گوتیشی ئەو پەیوەندییە مێژووییە بەردەوام بوو تا سەردەمی شەیهد میحراب و عەزیزی عێراق (نهێنییان پارێزراو بێت)، ئەوەش هەمیشە بنەمای یەكبوون و هەستی نیشتمانی بوو.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی عەشیرەتی هەورامی و ڕۆڵی گەورەی لە ئەدەبی كوردی كرد هەروەها باسی كاریگەری ناوچەی هەورامانی لە فەلسەفە و تەسەوف  بەڕێگای نەقشبەندی و قادری كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق بەجەست ڕكابەری زۆرەوە تووشی مەینەتی بووە، بەڵام هەمووی تێپەڕ كرد بەهۆی یەكڕیزی گەلەكەی و كۆمەڵگەی هەروەها ڕۆڵەكانی باشوور و باكوور هەمیشە هاوبەش بوون لە زوڵم لێكران.

    لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی حەكیم باسی یادوەری و رۆڵی خوالێخۆشبوو مام جەلالی كرد كە رۆڵێكی گەورەی لە پتەوكردنی برایەتی عەرب و كورد هەبوو، بانگەشەشی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی كە دەبێت دەنگ بدرێت بۆ ئەوەی هەڵبجە ببێتە پارێزگایەكی عێراقی تازە وەك خەڵاتێك بۆ ڕۆلەكانی و بۆ دووپات بوونەوە لەسەر پێگەی لەسەر دڵی عێراقدا.

    Related News