سەماحەتی حەكیم سەردانی میوانخانەی عەشیرەتی نەورولی لە هەڵبجە دەكات و جەخت لەسەر ڕێزلێنانی ڕۆڵەكانی هەڵبجە دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە میوانخانەی جەنابی شێخ تەحسین شێخی عەشیرەتی نورولی چاوی بە كۆمەڵێك لە رۆڵەكانی ئەو هۆزە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان شانازی گەورەی خۆی دەربڕی بۆ پەیوەندی كردن بەم هۆزە بەڕێزە و هەموو گەلی كوردستانیش، دووپاتیشی كردەوە كە پەیوەندی نێوان عەرەب و كورد مێژووییە و زۆر قووڵە و چەندین وێستگەی مێژوویی لەخۆیەوە گرتوە، بەتایبەتی پەیوەندی ئیمام موحسن ئەلحەكیم و شەهید میحراب و عەزیزی عێراق (نهێنییان پارێزراو بێت) .
سەماحەتی ئاماژەی بە خاڵە هاوبەشەكان و ئینتیمایان بۆ عیراق كرد كە هۆكاری سەرەكییە بۆ توانای گەلی عێراقی لە تێپەڕكردنی ڕكابەرییە جیاوازەكاندا، دووپاتیشی كردەوە كە تاوانی هەڵەبجە تاوانێكی قێزەون بوو كاریگەری قووڵی لە ناخی هەموو عێراقییەكان جێهێشتوە، هەروەها گۆڕە بەكۆمەڵەكانیش كە چەندین ڕۆلەی عێراقی لەخۆوە گرتبوو كە هەندێكیان بە زیندوویی نێژرابوون، ئەوانە بەڵگەن بۆ ئەوەی كە عیراقییەكان هەموو هاوبەش بوون و كراون بە ئامانج و بەیەكەوەش ژیاون.
لەم ڕووانگەیە سەماحەتی حەكیم هاوپەیمانێتی تەواوی خۆی لەگەڵ خەڵكی هەڵبجە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە خەڵكی ئەو شارە شایستەی باشترین ڕێزلێنانن كە ئەوەش لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران خۆی بەرجەستە دەكات كە بكرێتە پارێزگایەكی عیراقی دیكە، گوتیشی یاسای تایبەت بەوە لەسەر تەواو بوونە و دەنگی لەسەر دەدرێت و هیوای خواست كە ئەو كارانە بەر لە 16 ی ئادار یادی ئەو تاوانە قێزەونە ئەنجام بدرێت.