سەماحەتی حەكیم سەردانی سەنتەری برایەتی كاكائی هەڵەبجە دەكات و گرنگی یەكبوونی نیشتمانی و هاوكاری نێوان پێكهاتەكنی عێراق دووپات دەكاتەوە
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ سەنتەری برایەتی كاكائی لە هەڵەبجە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ڕێزی خۆی بۆ ئەو پێكهاتە بەڕێزە دەربڕی، هەروەها ستایشی ئەو بەها و ڕەوشتە بەرزەی كاكائییەكانی كرد و هەروەها ڕۆڵیان لە بنیاتنانی كەس و كۆمەڵگەدا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراقییەكان ئینتیمایان بۆ یەك نیشتمانە ، وێرای ئەوەی پێكهاتە و مەزهەب و عرقیان و ئاینیان جیاوازی تێدایە، هەروەها داوای كرد هاوكاری و تەواوكاری لە نێوان هەمووان هەبێت و رێز لەتیبەت مەندییەكان بگیرێت لە چوارچێوەی نەتەوەی عێراقی یەكگرتوو.
سەبارەت بە مێژووی هاوبەش لەگەڵ برا كوردەكان، بەڕێز سەید حەكیم گوتی ئێمە درێژە بە كاروانی سەركردەكانمان دەدەین بە بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ گەلی كوردستان، دووپاتیشی كردەوە كە یەكڕیزی نیشتمانی و بەهێزكردنی بەرەی ناوخۆ بەنەمای سەرەكییە بۆ ئەوەی عێراق توانای هەبێت ڕووبەڕووی مەترسییەكانی دەوروبەری هەبێت.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە شاری هەڵبجە وەك هێمایەكە بۆ هەموو عێراقییەكان، بەتایبەتی لەسایەی ئەو تاوانە قێزەونەی پێشتر ڕووبەڕووی ڕۆلەكان ئەو شارە بووەوە، لێرە باشترین ڕێزگرتن بۆ هەڵەبجە ئەوەیە كە بكرێتە پارێزگایەكی عێراقی تازە، بەوەش هەلی كار و توانای ئابووری و نوێنەرایەتی سیاسی فراوانتری لە بڕیاری عیراقی دەبێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا، سەماحەتی حەكیم هیوای خواست كە شاری هەڵبجە بكرێتە پارێزگایەكی تازە بۆ كەسوكارەكەی لە یاری داهاتووی ئەو تاوانەی بەرامبەر ئەو شارە كراوە وەك ڕێزلێنانێك بۆ قوربانیەكان و بۆ دابین كردنی داهاتووێكی باشتر بۆ نەوەكانیان.