السيد الحكيم يزور مدينة حلبجة ويؤكد على أهمية تطوير المدينة وتحقيق العدالة لشهدائها
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شاری هەڵبجە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەندامانی حكومەتی نێوخۆیی شارەكە و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، سەماحەتی خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوتنی بیناسازی شارەكە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە هەڵەبجە پێویستی بە پتەوكردنی ژێرخان هەیە، داواشی كرد سەنتەری زیاتری پزیشكی و شیاندنی دەروونی و سەنتەری كەشوهەوا بكرێتەوە و گوتیشی هەموو هەوڵ لە ئارادایە تا هەڵبجە بكرێتە پارێزگایەكی عیراقی ئەوەش هەلی وەبەرهێنان و شایستەی دارایی زیاتر دەكات، ئەوەش باشترین خەڵات و ڕێزلێنانە بۆ شەهیدانی ئەو شارە.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە ئامادەبوونی سەردانی كردنی ئەو شارە بەڵگەیەكە بۆ دڵنەوایی كردنی شەهیدان و هاوخەمییان لەگەڵ خەڵكی هەڵەبجە، ئاماژەشی كرد كە ئەو سەردانە پەیامێكی ئاشتی و بەیەكەوە ژیانی هەڵگرتوە بۆ ڕۆڵەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە تاوانی هەڵبجە بە زیندوویی لە ویژانی مرۆڤایەتی بهێڵینەوە تا ببێتە پەندێك بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی ڕژێمی پێشوو پڕ بوو لە زوڵم و قەهر جەختیشی كردەوە لەسەر بەبیرهێنانەوەی ئەم جۆرە تاوانانە بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە، لەم ڕوانگەیەش ئاماژەی بەوە كرد كە گەلی لوبنانی و فەلەستینی تێپەڕ دەبێت لە تاوانی جینۆ ساید و كۆمەڵ كوژی بەبەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو.
سەماحەتی باسی ساتی سەرۆكایەتی كردنی كاری تیمی دۆكۆمێنتكردنی تاوانی هەڵبجەی لە كاتی خۆی كرد و گوتی لە نەخۆشخانەكانی تاران دەگەڕاین بۆ ئەوەی وێنە بگرین و زانیاری لەسەر شەهیدان تۆمار بكەین، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەو یادەوەرییانە بەدۆكۆمێنت بكرێن تا ببنە گەواهیدەری ئەو تاوانە قێزەونە.