• سەماحەتی حەكیم سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و دووپاتی كردەوە كە دەبێت تاوانی هەڵەبجە  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێت

    2025/ 01 /08 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و دووپاتی كردەوە كە دەبێت تاوانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێت

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و لەوێ داوای ڕەحمەتی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و  شەهیدانی عێراق كرد و چەپكێك گوڵی دانا وەك ڕێزێك بۆ قوربانییە گەورەكانیان لە ڕووبەڕوونەوەی ئەو تاوانەی ڕژێمی زاڵمی پێشوو بەرامبەر گەلی عێراقی ئەنجامی دا.
    لەم سەردانە سەماحەتی حەكیم گوتی تاوانی هەڵەبجە دەستدرێژییەك بوو بۆ سەر مرۆڤایەتی  جەختیشی كردوە كە ئەو تاوانە دەبێت لەهەموو بۆنە نێودەوڵەتییەكان بناسێنرێت و گوتیشی بەرپرسبارێتی گواستنەوەی ئەو تاوانە بۆ نەوەكانی داهاتوو دەكەوێتە ئەستۆی كەسەكانی ئەو شارە، لەبەر ئەوەی جیهان تا ئێستا زۆر كەس نازانێت وردەكاری ئەو مەرگەساتە چییە.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە تاوانی هەڵبجە ئەو ساتە كەوتە كەوتبوو ژێر بازنەیەكی نهێنی و شانازی خۆی دەربڕی بەو ڕۆڵەی عەزیزی عێراق سەید عەبدئەلعەزیز (نهێنی پارێزراو بێت) كە هەموو توانای خۆیان سەرف كرد بۆ ناساندنی ئەو تاوانە و دۆكۆمێنت كردنی ئەو تاوانە و تاوانەكانی دیكەی ڕژێمی زاڵمی پێشوو لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان، وێرای ئەوەش سەماحەتی ئاماژەی كرد كە تاوانی هەڵەبجە تا ئێستا باش نەناسراوە بەگوێرەی ئەو جۆرە تاوانە گەورەیەو كاردانەوەكانی.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد  ئەركی زیاتر هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت زیاتر ئەو تاوانە بە گۆڕەپانی نێودەولەتی بناسێنرێت، تاكو شەهیدان مافی خۆیان لەدۆكۆمێنت كردنی ئەو تاوانە وەربگرن.

    Related News