• سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر بەرهەم ساڵح  سەرۆككۆماری پێشوو دەكەوێت و گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری عێراق دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /07 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشوو دەكەوێت و گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری عێراق دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشوو و لەم دیدارە هەردوو لا باسیان لە پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە كرد، جگە لە چەندین دۆسێی پەیوەست بە پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دیدی نێوان ئەو و فەخامەتی دكتۆر بەرهەم ساڵح هاوشێوە بوو سەبارەت بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری وڵات و كاركردن بۆ ئەوەی ببێتە هەمیشەیی تا پێكەوتنی سیاسی و كۆمەلایەتی لەوڵات هەبێت، هەروەها جەختی كردەوە كە عێراق ئێستا  سەقامگیریییەكی بەرچاوی لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی، هەروەها بەهۆی ئەو سەقامگیرییە لەڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی  بەهۆی ئەوەش ئاستی حكومەتی 
    ناوەندی و نێوخۆیی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵااتیان پێشتر دەخات.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێشكەشكردنی خزمتگوزاری بەشێوەیەكی باش دەبێتە ڕێگایەك بۆ وەرگرتنەوەی متمانەی خەلكی بە سیستەمی تەنفیزی و سیستەمی سیاسی و هێزە سیاسییەكانی عێراق هەروەها دووپاتی  كردەوە كە پێویستە قۆناغی ئێستا بۆ سفركردنەوەی قەیرانەكان لەهەموو ڕووەكان و تێپەڕكردنی ڕكابەرییەكان كە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.

    لەكۆتایی دیدارەكە سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ گفتوگۆیەكی هەرێمی فراوان بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیە ببێتە ئامرازێكی گونجاو بۆ بەدی هێنانی و سەقامگیری ناوچەكە.

    Related News