• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی نەوەی نوێ كەوت

    2025/ 01 /07 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی نەوەی نوێ كەوت

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی ڕەوتی نەوەی نوێ، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ڕووداوەكانی ناوچەكە كرا، هەروەها پێویستی هەوڵدانی هەمووان كرا بۆ سەقامگیری هەرێم و عێراق بەشێوەیەكی گشتی .
    لەم ڕووەوە ، سەماحەتی حەكیم بانگشەی دووپات كردەوە بۆ هەڵبژاردنی حكومەتێكی تازە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەی كرد بۆ گرنگی كاری هاوبەش و تەواوكاری نێوان سەرجەم هێزە سیاییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دەبێتە پێشەكیەكی پێویست بۆ سەقامگیری عێراق لە هەموو ئاستەكان، سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و هەتا ئابووریش.

    سەماحەتی حەكیم داواشی كرد دۆسێیە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی هاوكاری و لێك تێگەیشتنی هاوبەش بێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت ئامادەباشی سەربازی هەبێت بۆ هەر شتێكی بەپەلە ڕووبدات، گوتیشی یەكگرتن و تەبایی نیشتمانی بەهێزترین چەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو ڕكابەرییانەی عێراق و ناوچەكە پێی تێپەڕ دەبن.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە یەكبوونی كۆمەڵگە و یەكگترنی نیشتمانی و نێوخۆیی كرد و گوتی ئەوە زامن و گەرێنتی سەرەكییە بۆ بەدی هێنانی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق.

    Related News