• سەماحەتی حەكیم سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو مام جەلال دەكات و پتەوكردنی برایەتی عەرەب و كوردیش دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /07 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو مام جەلال دەكات و پتەوكردنی برایەتی عەرەب و كوردیش دووپات دەكاتەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی مەزاری خوا لێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری پێشووی كرد، ئەوەش وەك ڕێزێكی گەورە بۆ ئەو سەركردە نیشتمانییەی كورد و عیراق.
    سەماحەتی باسی هەڵوێستە گەورەكانی خوالێخۆشبووی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری و بنیاتنانی سیستەمی دیموكراتی تازە و گوتیشی مام جەلال هێمای یەكگرتنی نیشتمانی بوو و ئالایەكی گەورەی مێژووی عیراق بوو.

    بەڕێز حەكیم گوتی ئەو سەردانە هەلێكە بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو پەیوەندییە یە كە لەگەڵ  خوالێخۆشبوو و برایان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆیكردوونەتەوە، ئاماژەشی كرد كە ئەو پەیوەندییە گرنگی هەبوو بۆ بنیاتنانی یەكبوونی عیراق.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سەماحەتی حەكیم ئەو سەردانەی بۆ شاری سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئەوە بووە تا زیاتر پەیوەندی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتە سیاسییەكانی دیكە پتەو بكات، جگە لە چالاكی كۆمەلایەتی بینی هۆزەكانی ناوچەكە، هەروەها ئاماژەی كرد كە عیراق پێشكەوتنی زۆری بەخۆیووە بینیوە، جگە لەوەش پێشهاتەكانی ناوچەكە پێویستی بە یەكبوونی دید وبۆچوونە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی وڵات.
    لەم ڕووەوەش بەڕێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە حكومەتی ناوەندی زۆر خەمی دابینكردنی مووچەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیەتی دووپاتیشی كردوە كە ئەو كێشەیە ئیدارییە و پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسی نییە، گوتیشی هەماهەنگی و هاریكاری هەیە لە نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیە یەكلایی بكەنەوە و ڕكابەرییەكان تێپەڕ بكەن.

    Related News