سەماحەتی حەكیم پێشهاتی سیاسی ناوچەكە لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاتوتوێ دەكات و جەخت لەسەر سەقامگیری وڵات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەی لەگەڵ بەڕێز ستیفن هیكی بالیۆزی بەریتانیا لە عیراق تاوتوێ كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و بەریتانیا و بۆچوونی هەردوو وڵات سەبارەت بە پەیوەندییەكان كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری وڵات بەردەوامی هەبێت، هەروەها یەكگرتوویی كۆمەڵگە دەبێت باشتر بێت لەبەر ئەوەی ئەویش لایەنێكی گرنگە بۆ سەقامگیری، داواشی كرد هەموو فیتنە و ئاژاوەكان چارەسەر بكرێن تا كاریگەری لەسەر تەبایی نیشتمانی نەبێت.
بەڕێز حەكیم پالپشتی خۆی دووپات كردەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنە سیاسییەكان بەپێی دەستوور و یاسا و گوتی پێویستە هەمیشە بەرژەوەندی گشتی بەسەر هەموو بەرژەوەندییەكی دیكە باڵا دەست بێت و پێویستە بڕیاری سیاسی وڵات سەربەخۆ بێت.
سەمحەتی داواشی كرد گەلی سووریا بواری پێ بدرێت بۆ ئەوەی خۆی دەستەڵاتی وڵاتەكەی بگێڕێت و دەستووری وڵات بنووسێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە یەكێتی سووریا و هەمەچەشنی دیمۆگرافی بە پارێزراوی بمێنێتەوە.