• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزاندن لە سوپای عێراقی دەكات و پاڵپشتی ئەو دەزگای سەربازییە دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /06 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزاندن لە سوپای عێراقی دەكات و پاڵپشتی ئەو دەزگای سەربازییە دووپات دەكاتەوە

    بەبۆنەی سەد و چوارەمین یادی دامەزراندنی سوپای عێراقی نەبەز و قەڵغانی وڵات و شورەی بەرهەڵستكار، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە كۆمەڵێك سەركردە و ئەفسەری سوپای عیراقی كرد بەبۆنەی ئەرك و قوربانییەكانیان لەپێناو ئەمن و سەقامگیری عێراق.

    سەماحەتی حەكیم لەم بارەیەوە لە بەیاننامەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێت:
    "لە سەد و چوارەمین یادی دامەزارندنی سوپای عێراقی نەبەز و قەڵغانی وڵات و شورەی بەرز، پیرۆزبایی لە دەزگای سەربازی دەكەین بە سەركردە و ئەفسەر و پلەدارەكان و هەمیشە جەخت دەكەینەوە لەسەر پالپشتی كردنیان و گەڕان بەدوای دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو وهەمەجۆر بۆیان  تا توانای سەربازی بگاتە ئاست سوپا مۆدێرنەكان و هەواڵگری سوپاكەش زیاتر پێ بكەوێت، هەروەها پالپشتی كردنی پاشكۆی سەربازی لە دەرەوە و بەردەوابوونی مەشق و ڕاهێنان بۆ گەیشتن بەئامادەباشی تەواو، لەسایەی ئەو ڕكاربەرییانەی لەهەموو شوێنێك دەوری نیشتمانیان داوە.

    هەروەها ئەو هەلە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی باسی قوربانییەكانی سوپای عیراقی بكەن بەهەموو جۆرەكانیەوە لە ڕزگار كردنی عێراق و گەڕانەوەی ئاوارەكان تا خەڵكی بتوانن بۆ شوێنەكانی خۆیان بگەڕێنەوە، هەروەها جەخت دەكەینەوە لەسەر پێویستی دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كارمەندانی سەربازی و كە لەگەڵ پێگە و قوربانییەكانیان بگونجێت، لەگەڵ گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە بۆ دابین كردنی خزمەتگوزاری و ژێرخان بۆ ئەو كۆمەڵگانە.

    هەروەها هانی دەستەلاتی تەشریعی دەدەین كە دادپەروەری بۆ دەزگای سەربازی ئەنجام بدات لەڕێگەی گۆڕینی چەند یاسایەك بۆ ئەوەی دۆخی مووچە و خانەنشینان وەك فەرمانبەران باشتر بكەن.
    ڕێز و شكۆ بۆ شەهیدانی نیشتمان و قوربانیدەرانی سوپا بەهەموو جۆرەكانیەوە
     

    Related News