سەماحەتی حەكیم سەردانی بارەگای خولەی ئەستێرەكنی عێراقی كرد و پالپشتی كردنی تۆپی پێی عێراقی دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی بارەگای خولەی ئەستێرەكنی عێراقی كرد و لەوێش لەبەغدا چاوی بە بەڕێز عەدنان درجال سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كرد، لەم دیدارە بەڕێز حەكیو ستایشی ژێرخانی نێو بارەگایەكەی كرد و هیوای خواست ئەو هاوبەشییە لەگەل دەستەی لیگا بە سوودی تۆپی پێی عێراقی بێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق مێژوێكی دوورو درێژی لە جیهانی تۆپی پێ هەیە، چەندین نەوە كە دەركەوتوون پێگەیەكی باشیان بۆ تیپەكە لە ناوچەكە دروست كردبوە ئاماژەشی كرد كە كۆمەڵگەی عێراقی هەستێكی گەنجانەی تێدایە و تۆپی پێش لێرە جەماوەرێكی زۆری هەیە، ئەوەش وا دەكات كە بایەخێكی زۆر بەو وەرزشە بدەین و كار بۆ پێشخستنی بكەین بۆ ئەوەی ناوی عێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان بەرز ڕابگرین.
لەم ڕووانگە، سەماحەتی حەكیم داوای كرد بایەخی زیاتر ب خولی عێراقی و یانە وەرزشییەكان بدرێت جگە لە فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات بەوەی تەنها پشت بە پاڵپشتی حكومە نەبەستن بەڵكو هەوڵبدەن سەرچاوەی دیكەی داهات بدۆزنەوە و بەردەوام سوودی لێوەربگرن.
سەماحەتی گوتیشی عێراق قۆناغێكی باشی بڕیوە بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو ، زۆری نەماوە ئەو ئامانجە بپێكێت، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پالثشتی كردنی هەڵبژاردەكە لەسەر هەموو ئاستەكاندا، لەڕووی میدیا و دارایی و مەعنەوی هەروەها داوای كرد كە سەرجەم ناكۆكییەكان بەلاوە بنێن و تەركیز بكەنە سەر ئامانجە گەورەكە كە هەموو گەلی عێراق چاوەڕێی دەكات كە ئەویش گەیشتنە بە مۆندیالی جیهانی.
بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگی یەكبوونی گوتاری وەرزشی دا و دووپاتی كردەوە كە خۆیان بەدوور بگرن لە هەندێك هەڵسوكەوت كە پێچوانەی ئەو ڕێچكەیە یە گوتیشی وەرزش پری گەیشتن و بەردەوام بوونە لەگەڵ گەلانی دیكەی جیهان.
لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم داوای كرد بایەخ بە یاریزانە لاوەكانی یانەكان بدرێت و بەهرەكانیان پێش بخرێت ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە قوتابخانە وەرزشییەكان و تیپە میللییەكان و هەوڵ بدرێت كەش و هەوایەكی گونجویان بۆ بڕەخسێنرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد ئەو سەردانە بۆ ئەوەیە تا لەدۆخی هەڵبژاردەكە دڵنیا ببنەوە دوای بەشداریكردنی لە جامی كەنداو هەروەها زانینی هۆكارەكانی شكستەكەی ئەوێ، دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی بەردەوامی هەڵبژاردەی عێراق بەشێكی سەرەكییە لە كاركردن بۆ باشكردنی ئاستی وەزرشی عێراقی.