• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی لەدایك بوون لە كڵێسەی ماركۆركیس دەكات و جەخت لە بەهاكانی ئاشتی و لێبوردن دەكات

    2024/ 12 /25 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی لەدایك بوون لە كڵێسەی ماركۆركیس دەكات و جەخت لە بەهاكانی ئاشتی و لێبوردن دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم ، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ، لە یادی لەداییكبوونی سەیدی مەسیح لە كڵێسەی ماركۆركیسی كلدانی كاتۆلیك لە بەغداد جدیدە پیرۆزبایی لە هەمووان كرد و بەم بۆنەیە گوتی " سەیدی مەسیح (سڵاوی لێ بێت لەگەڵ پێغەمبەری ئێمەش) تەنها بە مەسیحییەكان پەیوەست نییە، بەڵكو ئەو پەیامی ئاشتی و لێبوردەیی و بەهای مرۆڤایەتی هەڵگرتوە كە پەیامی ئاسمان بووە، ئەوەش پەیامێكی هاوبەشە لەگەڵ هەموو پێغەمبەراندا.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە فرەیی لە عێراق مێژوو و شارستانیەتی درێژی هەیە و سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی عێراقییە، ئەوەش پێگەی نیشتمان و گەورەیی دەردەخات، جەختیشی كردەوە لەسەر ڕێزگرتنی تایبەتمەندی رۆشەنبیری و ئاینی و ئازادی دەربڕین لەسەری و دووپاتی كردەوەش كە پێویستە ئەوە لەژێر چەتری عێراق بێت و لەچوارچێوەی ناسمانەی عێراقی بێت كە هەمووان كۆدەكاتەوە.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق چەندین ڕكابەری تیپەڕ كردوە و ئێستاش لە قۆناغی چاكبوونەوەیە، لەئێستادا سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە ئارادا هەیە و ئەوەش هەڵسانەوەیەكی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی بەخۆیەوە دەبینیت لە سەرجەم كەرتەكاندا، هەروەها باسی مەینەتییەكانی ئێستای گەلانی ناوچەكانی دەوروبەری كرد و هیوای خواست ئاشتی و سەقامگیری و خۆش گوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە فەراهام بێت.

    Related News