سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی لەدایك بوونی مەسیح دەكات و بەیەكەوە ژیان و هاریكاری لە عێراق دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی كڵێسەی ئارسۆزەكسی كۆنی كرد بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پێكهاتەی كریستیانەكان و گەلی عێراقی و مەسیحییەكانی هەموو جیهان بكات، سەماحەتی هیوای خواست جەژنی دایك بوونی گەورەی مەسیح ببێتە هۆكاری پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان ئەو پێكهاتەیە و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی گەلی عیراق.
لەمیانەی گوتەیەكیدا سەماحەتی حەكیم گوتی " پەیامە ئاسمانییەكان هەڵگری بەها و نموونەی مرۆڤایەتین، ئەو بەهایانەش پەیوەندی لەگەڵ خودای گەورە بەهێز دەكات، هەروەها ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە عێراق پێیدا تێپەڕ بووە و ڕوونی كردەوە كە عێراق ئێستا سەقامگیری لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی هەیە و جگە لەوەش هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە عێراق هەیە لەو قۆناغەدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لە عێراق بەدی هاتوە هەمووی بەهۆی نزا و فرمێسك و قوربانییەكانی گەلی عێراق بوو كە هەموو پێكهاتەكانی پێشكەشیان كرد.
هەروەها سەماحەتی حەگیم باسی سروشتی دۆخی گەلانی فەلەستینی و سووری و لوبنانی كرد و هیوای سەپامگیری و ئاشتی و بەیەكەوە ژیانی بۆ خواستن و گوتی هیوادارم ئەو وڵاتانە بتوانن سەرپەرشتی گەلەكانی خۆیان بكەن و هیواكانیان بۆ داهاتوو بەدی بهێنن.