سەماحەتی حەكیم لە قەداسەتی جەژنی لەدایك بوون لە كاتردائیەی مار یوسف ئامادە دەبێت و پتەوكرنی بەیەكەوە ژیان لە عێراق دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ئامادەی قەداسی جەژنی لەدایك بوون دەبێت لە كاتدرائیەی مار یوسف لە ناوچەی كەرادە و لەم ئاهەنگەش بەتریارك مار لویس رۆفائێلی یەكەم ساكۆ ئامادە دەبێت و بەڕێز حەكیم لە گوتەیەكدا پیرۆزبایی لە برا موسڵمانەكانی عیراق و جیهان كرد بە بۆنەی لەدایك بوونی سەیدی مەسیح (سڵاوی لێ بێت لەگەڵ پێغەمبەری خۆمان).
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە جەژنی لەدایك بوون دەبێتە ناونیشانێك بۆ دڵخۆشی بۆ سەرجەم رۆڵەكانی گەلی عێراقی و ئاماژەی كرد كە ئیسلام و قورئانی پیرۆز باسی لەدایك بوونی مەسیح و خاتوون مەریەمی كردوە (سڵاوی خوای لێ بێت) ئەوەش تیشك دانەوەی بەیەكەوە ژیانی برایانەی هەموو ئاینە ئاسمانییەكانە.
سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بەڕێوەبردنی فرەیی بۆ پتەوكردنی عیراق و گەلانی عیراق و جەختی كردەوە بۆ تەرخانكردنی خاڵە بەهێزەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهان لەڕێگەی پێكهاتە جیاوازەكانی هەروەها ئاماژەی كرد كە بوونی مەسیحییەكان لە عێراق ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە سەركەوتنی سەردانە مێژووییەكی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق ئەوەش تیشك دانەوەی بەیەكەوە ژیانی برایانەی هەموو ئاینە ئاسمانییەكانە لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
لە كۆتایی قسەكانیشی، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە عیبرەت و پەند لە ڕابردوو وەربگرین و بە گەشبینی سەیری عێراقی ئێستا بكەین، ئەمرۆ لە دۆخێكی باشی تەبایی كۆمەڵایەتی
و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی داین و جگە لەوەش هەڵمەتی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان زیاتر عێراق بەرەو پێش دەبات.