سەماحەتی حەكیم یەكەوە ژیانی ئاشتیانە دووپات دەكاتەوە و ئاماجەی قەداسی جەژنی لەدایك بوون دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ئامادەی قەداسی جەژنەكانی لەدایك بوون بوو كە لە كلێسەی مارجەرجیسی ئەسقەفی ئەنكلیكانیەی بەغدا كرا، لەوێ پیرۆز بایی جەژنی لەدایك بوونی پێغمبەر عیسای (سڵاو لێبێت لەگەڵ پێغەمبەری ئێمە) لە مەسیحییەكان و عێراقییەكان كرد.
لەمیانەی گوتەكەی بەو بۆنەیەوە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئاینەكان شەریعەی ئاشتی و بەیەكەوە ژیانی تێدایە و ئاماژەی بە عێراق كرد كە ئومەتێكە چەندین توێژ و نەتەوەی جیاوازی لە خۆ گرتوە هەر پێكهانەیەكیش سەرچاوەیەكی تیشك و زیادەیەكی كوالیتییە لەچوارچێوەی ئومەتی عێراقیدا.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە ئیسلام و قورئانی پیرۆز زۆر باسی دیانەتی مەسحییان كردوەو باسی سەیدی مەسیحیان كردوە (سڵاوی لێ بێت) لەگەڵ خاتوون مەریەم ئەلعەزڕا و بانگەشەیان كردوە بۆ لیبوردەیی و ڕێزگرتنی هاوبەش نێوان سەرجەم ئاین و پێكهاتە عێراقییەكان.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە پێشتر و ئێستاش سیمای بڵاوی عێراقە و وێرای بیرۆكە خراپەكانی تەكفیرییەكان بۆ چاندنی فیتنە لەنێو پێكهاتەكان، ئاماژەشی كرد كە گرنگە عیبرەت لەم دۆخە سەختە وەربگرین كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت وەك تەقدیرێك بۆ ئەو دەستكەوتانەی عێراق پێیدا تێپەڕ بووە و ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون.
لەكۆتایی گوتەكەشی، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ برا كریستیانەكان دووپات كردەوە كە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و بەشداری بنیاتنانی عێراق لەسەر بنەمای تازە بكەن و دووپاتی كردەوە كە هەموو پێویستە بەشداری لە پتەوكردنی سەقامگیری وڵات وپێشخستنی بكەن.