سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی یانەی نەجەفی وەرزشی دەكەویت و پێشخستنی یانەكە و فروان كردنی سەرچاوەكانی داهات دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ، پێشوازی لە شاندێكی دەستەی كارگێڕی یانەیوەرزشی نەجەف كرد و لەم دیدارە باس لە سروشتی یانەكە و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی یانەكە دەبێتەوە كرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی باشكردنی یانەكە تا لەسەر ئاستی پێگەی شاری نەجەفی مێژوویی و رۆشەنبیری بێت و دووپاتی كردەوە كە ئەوە تیشكدانەوەی ئەو پێگەیەیە لەسەر هەموو ئاستە ورەزشییەكاندا.
سەماحەتی دووپاتی كردووەكە پاڵپشتی كردنی كەرتی تۆپی پێ گرنگە لەگەڵ بایەخدان بە یارییە وەرزشییەكانی دیكەش كە دەكرین ئەوانیش ئاستی وەرزشی پارێزگاكە بەرەو پێش ببەن.
سەماحەتی بانگەوازی كرد بۆ پێویستی فرەكردنی داهاتی یانەكە و پشت نەبەستن بەتەنها بە هاوكاری حكومی و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی هەلی پارەداركردنی تازە بەشێویەك كە بتوانێت یانەكە سوودمەندەبێت و ئامانجەكانی داهاتووی بەدی بهێنێت.