• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی سعوودی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتەكانی ناوچەكەی تاوتوێ كرد

    2024/ 12 /23 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی سعوودی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتەكانی ناوچەكەی تاوتوێ كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەبدولعەزیز شەمەری باڵیۆزی سعوودییە لە عیراق كرد.

    لەم دیدارە بیروبۆچوون سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندی دو قۆڵی و باشكردنی ئەو پەیوەندییە نێوان هەردوو گەلی برا كرا، هەروەها سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر گرنگی قۆستنەوەی خاڵە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و ریازی كردەوە بۆ ئەوەی تەواوكاری و لەیەك نزیك بوونەوەی زیارت هەبێت.
    هەروەها لەم چاوپێكەوتنە باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، لەم بارەیەوە سەماحەتی حەكیم ڕێگا گرتنی لە هەڵگەڕانەوەی ئەو قەیڕانانەی دەوربەری بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بە گرنگ وەسف كرد و گوتی گرنگە گەلی سووریا بۆ خۆی دوور لە دەست تێوەردانی دەرەكی حوكم وەربگرێت و ڕیز لە تایبەتمەندی و سروشتی كۆمەلایتی بگیرێت.

    سەبارەت بە عێراق، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق بەرگەیەكی كۆمەلایەتی هەیە كە پشتی بە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی قایم كردوە داواشی كرد ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرشتێكی كتوپڕ بكرێت كە ئەگەری ڕوودانی هەبێت.
    ئەو چاوپێكەوتنەش لە میانەی هەوڵەكانی پتەوكردنی هاریكاری هەرێمی و تاوتوێ كردنی دۆسێیە هاوبەشەكان دێت كە دەبێت بە شێوەیەك بێت خزمەتی هەردو گەل و وڵاتانی ناوچەكەش بكات.

    Related News