سەماحەتی حەكیم.. بەهێزی وڵات بەهۆی بەهێزی كۆمەڵگەكەیەتی و بەهێزی كۆمەڵگەش لەبەهێزی ڕۆلەكانیەتی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەبیلەی شەممەر لە میوانخانەی عەشیرەتی نەفافشەی شەممەری لە میوانخانەی بەڕێز ئەحمەد نەفاشی و برایەكانی، سەماحەتی گوتی مێژوو لە دیمەنی گشتی مێژووی هێڵێكی پڕە لە خوێن و قوربانییەكان لەپێناو ئسلام و عیراق ڕوونیشی كردەوە كە بەهێزی وڵات بەهۆی بەهێزی كۆمەڵگەكەیەتی و بەهێزی كۆمەڵگەش لەبەهێزی ڕۆلەكانیەتی.
سەماحەتی گوتی عێراق بەشێكە لە دەوروبەری هەرێمی و كاریگەری دەبێت و كاریگەریشی تێ دەكرێت، ئەو هەست بە ئازار دەكات بەرامبەر ئەوەی لە فەلەستین و لوبنان ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی مایەی خۆشییە ئەوەیە كە قەوارەی ئیسڕائیلیش هەست بەئازار دەكات لەبەر ئەوەی ئامانجەكانی لەم شەڕە بەدی نەهاتن.
سەماحەتی داوای كرد سەیری نیوە پڕەكەی سروشتی عێراقی بكرێت، لەبەر ئەوەی ژمارەكان باس لە دەستكەوتی گەورە دەكەن لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان ، عیراق هەر بەرەو پێشەوە دەڕوات و هیشتا زۆریشی ماوە، بۆیە سەماحەتی داوای بڵاوكردنەوەی كاری ئەرێنی لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كرد، هەروەها كاركردن لەسەر جێبجێكردنی ئەوەی بەدی نەهاتوە، گوتیشی واسیت پایتەختی كشتوكاڵی عیراقە و پێویستە بواری كشتوكاڵ زیاتر پێش بخرێت و وەك پێشینە سەیری بكرێت.