سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستی پاڵپشتی عیراق بۆ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی دەكات
لەقەزای زوبەیدییە لە پارێزگای واسیت و لە میوانخانەی بەڕێز عەلی حوسێن سەلیمۆن سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای واسیت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی شەمەر و هۆزەكتنی دیكە كەوت، سەماحەتی ئاماژەی بەو پەیوەندییانە كرد كە بەو هۆزە بەڕێزەی دەبەستێتەوە لەسەردەمی ئیمامی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵا سەید محمەد سادق حەكیم دواتریش شەهیدی میحراب و عەزیری عێراق(نهێنیان پارێزراو بێت) ڕوونیشی كردەوە كە ئەو پەیوەندییانە هۆكار بوون بۆ یەكگرتنی كۆمەڵگا.
سەماحەتی گوتی قەوارەی ئیسرائیلی شكستی خواردوە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی و بەرهەڵستكاران و تێكۆشەرانی لوبنان توانیان سەركەوتنێكی گەورە لە ڕووبەڕوونەوەی ئیسرائیل تۆمار بكەن، هەروەها ڕاپرسی نێو قەوارەی ئیسرائیل دەریخستوە كە ئەوان شەڕەكەیان بەرامبەر حزبوڵڵا دۆڕاندوە، ئێمە وێنەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە لوبنان دەبینین بەڵام ئەوە لە لایەنەكەی دیكە بەم شێوەیە نییە، هەروەها ستایشی هەڵوێستی باڵای عێراقی كرد لەسەر ئاستی ڕەسمی و میللی هەروەها هەڵوێستی مەرجەعیەتی ئاینی باڵاش كە پاڵپشتی و سەركەوتنی بۆهەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی ویستوە و ڕوونی كردوەتە كە عێراق پاڵپشتی ئەوان دەكات بەڵام بێ ئەوەی لەم ڕووبەڕوونەوە بە شیوەیەكی ڕاستەوخۆ خۆی نغرۆ بكات.
سەماحتی داوای كرد سەیری دەستكەوتەكان بكرێت كە بەدی هاتوون و گوتی عێراق ئیستا بەڕێگای ڕاست دەڕوات و ئەوەش بۆ بەرژەوەندی هەمووانە و لەگەڵ سەقامگیری و یاسا و نیزام هەیبەت و شكۆی دەوڵەت و هێزی دەگەڕێتەوە، ئەوەش ئێستا لە پێشینەی كارەكانی حكومەت دەبێت.