سەماحەتی حەكیم.. پەككەوتوو ئەوەیە كە پابەندی ڕەوشتی باش نەبێت نەك ئەوەی بەجەستە پەكی كەوتبێت
لەمیانەی گەشتەكەی لە پارێزگای واسیت لە ڕۆژی دووەمدا، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە خەڵكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگاكە كەوت، ڕوونیشی كردەوە كە پەك كەوتن یەكێكە لەو تاقیكردنەوە خوداییانە، كەسی پەككەوتوو ئەو كەسەیە كە پابەندی ڕەوشتی باش نابێت نەك ئەوەی پەك كەوتنێك لە جەستەی هەبێت، گوتیشی خودا كاتێك نیعمەتێك لە عەبدەكەی دەباتەوە ئەوا لە شتێكی دیكەی باشتر بۆی قەرەبوو دەكاتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بە شەڕەكان و ئەم دۆخە كرد كە ڕێگای نەدا بەشێوەیەكی گونجاو هاوكاری كەسانی خاوەن پێداویست بكریت، هەروەها داوای كرد سەرپەرشتی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكرێت كاتێك ماڵ و باڵەخانە دروست دەكرێت، جەختیشی كردەوە كە دەبێت رۆشەنبیری تایبەت سەبارەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی هەبێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد پاڵپشتی حكومی و ئاسانكاری بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەبێت جگە لە سەنتەرەكانی تایبەت بەم بوارە و دابین كردنی هەل و تواناسازی بۆ تەقاندنەوەی تواناكانیان و بەهرەكانیان ڕوونیشی كردەوە كە ئو سەردانەی گوزارشت لە بایەخدان بەو توێژە دەكات.