سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی بوجدە لەنێوان بڕ و جۆر لە توێژینەوەی باڵا و پسپۆریدا و گونجاندن لەگەڵ دەرچەكانی بازاڕی كاردا
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ زانكۆی واسیت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەرۆك و ئەنجومەنی ئەو زانكۆیە گرنگە كەوت و ستایشی ئەو پێكەوتنەی كرد كە بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژەشی كرد كە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ڕكابەری بووەتەوە لەوانە هاوكێشەی سالی 2003 و دوای ئەو بەروارەش.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە قەیرانی داعش كۆتایی هات ئەوەش بەهۆی خودای گەورە و فەتەوای مەرجەعیەتی ئاینی و بەپیل هاتنی بانگەوازی مەرجەعیەت لە لایەن هۆزەكانی عێراق بۆ بەرگریكردن لە عێراق و ئازادكردنی خاكەكەی ڕوونیشی كردەوە كە تەكیز لەسەر بنیاتنان و گەشەپێدان و گواستنەوە لە قۆناغی نا سەقامگیری بۆ قۆناغی سەقامگیری لێرەش ڕۆڵی گۆڕەپانی زانست و زانیاری و زانكۆكان زیاتر بوو، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی بودجە لەڕووی بڕ و جۆر بۆ توێژینەوەی باڵا و پسپۆری و گرنگی گوانجاندیان لەگەڵ دەرچەكانی بازاڕی كاردا.
سەماحەتی دووپاتی كردووە كە پێویستە تاك داهاتی جێ بهێلین و داهاتمان فرەبكەین، بەهۆی بەگەڕ خستنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان، ڕوونیشی كردەوە كە زانكۆكان چەندین ژمارەی ماستەر و دكتۆرا ئامادەكران بەشیوەیەك لەگەڵ ئەو جۆرە كێشانە بەگونجێت كە لە عێراق هەن.
سەماحەتی گوتیشی بەستنەوەی داهاتووی عیراق بە نرخەكانی نەوت كە ناجێگیرە كارێكی ئەرێنی نییە، بۆیە پێویستە بیركردنەوە بگۆڕێت و هەلەكان بقۆزینەوە و بەجیدی بیر لە فرەكردنی داهات بكەینەوە.