سەماحەتی حەكیم .. عێراق پێگەیەكی ستراتیژی هەیە ئەوەش وایكردوە ببێتە یاریزانێكی گرنگی ناوچەكە
لەمیوانخانەی جەنابی شیخ لەتیف یاسر خەلیفە شێخی هۆزی ئال دەسووم قەبیلەی مەیاح، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەلێك شێخ و پیاوەدیارەكنی ناوچەكە و لەم دیدارە باسی مێژووی هاوبەش و ئەو ساتانەی كرد كە لەگەڵ ئەوان كۆیكردوونەتەوە، هەروەها باسی وێستگە مێژووییەكان و ئەو رۆژانەی كرد كە تێیدا ڕووبەڕووی دیكتاتۆریەت بوونەتەوە و بەشدارییان لە بنیات نانی عێراقی تازە كردوە، هەروەها ستایشی پێشكەوتنی پارێزگای واسیتی كرد لە ڕووی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە و گوتی عیراق پێگەیەكی ستراتیژی هەیە و ئەوەش وایكردوە كە ببێتە یاریزانێكی سەرەكی ناوچەكە.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كرد و ستایشی هاوسەنگی عێراقی كرد لەڕووی پاڵپشتی كردنی هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی و پاراستنی سەقامگیریدا، داواشی كرد ئامادەبین بۆ شایستەكانی داهاتوو، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببێتەوە بەهۆی خودای گەورە و مەرجەعیەتی ئاینی و سروشتی كۆمەڵایەتی و عەشایەریەوە.