• سەماحەتی حەكیم وەستانی شەری لوبنان گوزارشت لە بەرهەڵستی ئەفسانەیی گەلی لوبنان و تێكۆشەران دەكات

    2024/ 11 /27 

    سەماحەتی حەكیم وەستانی شەری لوبنان گوزارشت لە بەرهەڵستی ئەفسانەیی گەلی لوبنان و تێكۆشەران دەكات

    لەمیوانخانەی جەنابی سەید لەتیف سەید جواد ئەبو ئەلنەس ئەلیاسری ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی  هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای واسیت و لەوێش باسی بیرەوەرییەكانی پێشوو و خاڵە هاوبەشەكان و ئەو كەسایەتییە گرنگانەی لەو پارێزگایە تێپەڕ بوونە.

    سەماحەتی گوتی " پەیوەندیمان لەگەڵ كەس و هۆزە بەڕێزەكانمان شتێكی بۆماوەیە كە لە باەك و باپیرانمان بۆمان جێماوە، ئێمەش بۆ كوڕان و نەوەكانمانی دەهێڵینەوە، گوتیشی ڕاگەیاندنی وەستانی شەڕی گوزارشتە لەو بەرهەڵستیە ئەفسانەییەی گەلی لوبنان و تێكۆشەرە ئیسلامییەكانە ڕوونیشی كردەوە كە ڕێژئەی زیانەكانی قەوارەی ئیسرائیلی هۆكار بوو بۆ ئەوەی بە ڕاگرتنی شەڕ ڕازی بێت، هەروەها گوتی سەركەوتن بۆ ئەو دەوڵەتانە لەكاتێكدا دێتە دی كاتێك ئامانجە ڕوونەكان دێنە دی،  بەلام بۆ جووڵە شۆڕشگێڕەكان تەنها ئەوە بەسەر كە ڕێگری لە دوژمن بكات ئامانجی بهێنێتە دی، ئیسرائیل دیلەكانی وەرنەگرتوەتەوە ئاوارەكانیشی نەگەڕاندوەتەوە و هیچ هاوكێشەیەكی بەسەر  هێزە تێكۆشەرەكان نەسەپاندوە بۆیە تەنها وێران كردن گوزارشت لەسەركەوتن ناكات بەڵكو دڕندەیی ئەو قەوارەیە دەردەخات،  ڕاستییەكان لە مەیدان دیارن و ڕۆژگار دەریدەخات و خوداش تۆڵەی شەهیدان دەكاتەوە.

    سەماحەتی  جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پشتیوانی سیاسی و ڕاگەیاندنی و فریاگوزاری بۆ گەلانی لوبنان و فەلەستین دابین دەکات و داوای هاوسەنگی و پاراستنی سەقامگیریی بەدەستهاتوو لە عێراق.
    هەروەها بەبۆنەی ساڵیادی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، بەڕێزیان گرنگی ئەم یاسایەی لە پاراستنی ئەم دامەزراوەیەی باسكرد و گوتی ئەو کارانەی کە هاوکات بوو لەگەڵ پەسەندکردن و یاسادانان کردنی یاساکە بەدامەزراوەییکردن و ڕێکخستنی حەشدی شەعبی بوو.
    بەڕێزیان ئاماژه ی به وه دا که عێراق له سه ر ئاستی سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ئه منی له دۆخێکی سه قامگیریدا ده ژی و تێڕوانینی به رامبه ر له چاوی خه ڵکه ی جیاوازه و ستایشی ئه و پێشکەوتنەی كرد که هەندێك له پارێزگاکانی وەك  پارێزگای واسط به خۆیەوە  بینیویانه و هەروەها  جه ختی له سه ر به ده ستهێنانی سوود له ده رهێنانی نه وت کرده وه بەتایبەتی ئه و ناوچانه ی که نه وتی لێوه ده هێنرێت، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە بۆ بنیاتنان سەرپشكن هەروەها داوای پاڵپشتی له که رتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ڕێگه چاره کانی سه رکه وتنی له تۆوه تا کیمیاوی کیمیایی و سووتەمەنی و ستایشی تێگه یشتنی بەڕیز سوودانی كرد له پێویستی پاڵپشتی که رتی کشتوکاڵ وه ک پسپۆڕێکی ئه م دۆسیه و داوای پەیڕەوكردنی هەڵوێستی پۆزەتیڤی و گەشبینی و قسەکردن لەسەر دەستکەوتەکان كرد.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بایەخدان بە ڕەوشی تەندروستی لە واسیت لەڕێگەی بنیات نانی نەخۆشخانە و دابینكردنی باشترین كارمەندی تەندروستی و كەرستەی پێویست ، هەروەها سەماحەتی گوتی ڕاگەیاندنی ئاگر بەس لە لوبنان گوزارشت لە بەرهەڵستی ئەفسانەیی  گەلی لوبنان و تێكۆشەران دەكات.

    Related News