سەماحەتی حەكیم .. حەشدی شەعبی كۆڵەكەیەكی سەرەكی سیستەمی بەرگری نیشتمانە
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت و لە بارەگای حەشدی شەعبی لە پارێزگاكە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەركردە و سەربازان كەوت، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان سەركەوتنێكە بۆ تێكۆشەران دوای شەست ڕۆژ لە شەڕكردن، هەروەها پیرۆزبایی یادی تەشریعكردنی یاسای حەشدی شەعبی لێكردن و باسی كەش و هەوای دەنگدان و فشارەكانی ئەو كاتەی بۆ كردنەوە كاتێك دژایەتی ئەو یاسایە كرا.
سەماحەتی حەشدی شەعبی بە كۆڵەكەیەكی سەرەكی سیستەمی بەرگری نیشتمانی هەژمار كرد و پاراستنی بە ئەركێكی نیشتمانی وسف كرد و دووپاتی كردەوە كەپ ارێزگای واسیت پارێزگای شەهیدانە ، داواشی كرد سەرپەرشتی كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەران بكرێت و دووپاتی كردەوەش كە ڕێكای جیهاد پڕە لە شكۆیە بۆ ئیسلام و موسڵمانان.