سەماحەتی حەكیم داوای ڕاگرتن شەڕی غەزە دەكات تا ناوچەكە بەرەو سەقامگیری زیاتر بڕوات
لەپرێس كۆنفرانسی دوای دیداری حكومەتی خۆجێی لە واسیت ڕێكخرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی ئەو سەردانەی بۆ ئەوەیە تا سروشتی پارێزگاكە بناسێت و ئاستی ئەو دەستكەوتانە بزانێت لەگەڵ ئەو تەگەرانەی ڕووبەڕووی پڕۆژەكانی ئەو شارە بەڕێزە دەبێتەوە، گوتشی ئەو سەردانە بەردەوامانە لە چوارچێوەی سەردانەكانی ناوچەكە دێت بۆ ئەوەی دۆخی پارێزگاكان بزانێت و هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی كە ئەو سەردانەی لە كاتێكدایە كە شەڕی لوبنان وەستاوە و ڕوونی كردەوە كە ئەوە هەنگاوێكە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە ناوچەكە بەرقەرار بێت و كاریگەری زۆر ئەرێنیشی لەسەر گۆڕەپانی عێراقی هەیە.
سەماحەتی ستایشی خۆڕاگری گەلی لوبنانی كرد بەهۆی تێكۆشانیان كە قەواری ئیسرائیلیان ناچار كرد كە بە ئاگر بەس ڕازی ببن، هەروەها داوای كرد كە شەڕی غەزەش بوەستێنرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر ناوچەكە بگرێتەوە، هەروەها ستایشی ئەو پلان و پڕۆژە ئەنجامدراوانەی كرد كە پارێزگای واسیت ئەنجامدراون و لەداهاتوو دەكرێت .