• سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بنەمای لا مەركەزییەت وەك هێزێك بۆ عێراق و زامنێك بۆ یەكگرتوویی وڵات

    2024/ 11 /27 

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بنەمای لا مەركەزییەت وەك هێزێك بۆ عێراق و زامنێك بۆ یەكگرتوویی وڵات

    بەئامادەبووونی پارێزگاری واست و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ، بەڕێز عەمار حكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕیوەبەرانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكە و سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بەهای كاركردن لە كەرتی خزمەتگوزاری بەهای خۆی هەیە و گوتیشی با حكومەتە نێوخۆییەكان لە كیبڕكێی سیاسی بەدوور بگرین.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێ كردنی بنەمای لا مەركەزیەت و گوتیشی ئەوە هێزە بۆ عیراق و گەرێنتییە بۆ یەك پارچەیی وڵات، ئاماژەشی كرد كەپارێزگاكان توانا و ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و خەڵكانی ئەو شارانەش باشتر لە دۆخی شارەكانی خۆیان دەزانن و شارەزان، داواشی كرد سەلاحیاتی دەستووری بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت و حكومەتە نێوخۆییەكانیش ڕیگای یاسای بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانیان وەربگرنەوە.

    سەماحەتی داوای كرد لەیەك پەنجەرە  پەیڕەوی هەلەكانی وەبەرهێنان بكریت و جەختی كردوە لەسەر دیاریكردنی كاتی دیاری كراو بۆ تێبینی دامودەزگایەكان لەسەر هەلەكانی وەبەرهێنان، ڕوونیشی كردەوە كە پارەی زۆر لە وڵاتانی ناوچەكە هەیە بەدوای هەلی وەبەرهێنان لە عێراق دەگەڕێت، بۆیە پێویستە رۆشەنبیری وەبەرهێنانیان بۆ دابین بكرێت لەڕووی پالپشتی كردن و پاراستنیان.
    سەماحەتی گوتیشی پشت بەستن بە تەنها بە نەوت كێشەیەكی ئابوورییە بۆ عێراق بۆیە پێوستە سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێت و كەرتی وەبەرهێنان  ئەكتیڤ بكرێت و بیرۆكراتیەت جێبهێڵین، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە قەڵاچۆی گەندڵی بكرێت و جەختیشی كرد لەسەر جێبەجێكردنی بنەمای لا مەركەزیەت لەهێزێك بۆ عیراق و گەرەنتییەك بۆ یەك پارچەیی خاكەكەی.
     

    Related News