سەماحەتی حەكیم .. پەسندكردنی سیستەمی سیاسی بەشێوەیەكی زۆر بە خزمەتگوزاری پەیوەستە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێز عەلی سلیمۆن ئەلشەمەری و كۆمەڵیك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاكە و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا، سەماحەتی ئاماژەی بە مێژووی پارێزگاكە و چەندین كەسایەتی و هێمای ئەو شارە كرد كە لە ڕووەكانی هزری و رۆشەنبیری شتی زۆریان پێشكەش كردوە، هەروەها خۆشحاڵی خۆی بەو سەركەوتنەكانی ئەو پارێزگایە دەربڕی كە ڕێگای حكومەتی نێوخۆیی بەدەستیهێناوە و داواشی كرد بەردەوام بن لە دۆخی بنیات نان و ئاوەدان كردنەوە بۆ پارێزگاری كردن لەو دەستكەوتانە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە خواستەكانی هاندەران لێرە ناوەستێت كە بەدەستهاتوە، جەختیشی كرد لەسەر بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دووپاتی كردەوە كە پەسندكردنی سیستەمی سیاسی بەڕێژەیەكی زۆر بە خزمەتگوزاری بەندە و ڕوونیكردەوە كە عێراق چەندین ڕكابەری وەك ڕكابەری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی تێپەڕكردوە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئەو قۆناغە ئەزموونی دەرخست لە بەڕێوەبردنی پارە و پێشكەش كردنی دەستكەوتدا، جەختیشی كرد لەسەر فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و زیادكردنی پشكی پارێزگاكان، هەروەها ستایشی دەستكەوتەكتنی پارێزگاكانی كرد لە ڕووی پڕۆەژەكان و كە دەبێت زیاتر و خێراتر بن لەو پڕۆژانەی وەزارەتەكان لە پارێزگاكان دەیكەن و داواشی كرد حكومەتە نێوخۆییەكان بەهێزتر بكرێن و سەلاحیاتی دەستووریان پێ بدرێت، هەروەها ستایشی ڕۆڵی ڕۆڵەكانی واستی كرد لە خزمەتكردنی میوانەكان و سەردانكەرانی ئیمامی حوسێن(سڵاوی لێبێت).