سەماحەتی حەكیم .. بەیانی مەرجەعیەت دوای دیداری محەمەد ئەلحەسان نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نەخشەی ڕێگایە بۆ دۆخی عێراق
لەكۆبوونەوەی دەستەی بیروڕا لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پرسەی لەیادی شەهیدبوونی فاتیمە ئەلزەهرا(سڵاوی لێ بێت) دووپات كردەوە و چەندین بابەتی سەر مێزی گفتوگۆی تاوتوێ كرد، سەماحەتی گوتی كە بەیاننامەی سەماحەتی ئایەتوڵلا ئیمام سیستانی وەك نەخشە ڕێگا بوو بۆ سروشتی عێراق لە ڕووی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتە هەرێمییەكاندا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق دوای چەندین دەیە لەشەڕ و وێران بوون چاك بووەتەوە و كارەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و نێردەی یۆنامی بەپێی خشتەیەك بەكۆتا دێت و زۆر لایەنی دیكەش لەوانەی پێگە و سەروەری عێراق دەگەڕێننەوە.
دووپاتیشی كردەوە كە پالپشتی عیراق بۆ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی بەردەوام دەبێت و هەروەها بەرامبەر میوانە لوبنانییەكانیش ، هەروەها گرنگی پالپشتی مرۆیی و سیاسی و میدیایی بۆ ئەو قەیڕانە بە گرنگ وەسفكرد.
بەڕێز ستایشی هەڵبژاردنی یەکلاکەرەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بۆ کاریگەری ئەم هەڵبژاردنە لە بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی سەرژمێری کردەوە چونکە داتابەیسێک بۆ کۆمەڵگای عێراقی دابین دەکات کە ڕێگە بە حکومەتی فیدراڵی و خۆجێی دەدات پلانی ستراتیژی پێویست دابڕێژن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان و داوای بەشداری بەرفراوان و وەڵامی ورد بۆ ئەو پرسیارانە کرد.
سەماحەتی سروشتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوونکردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ئامادەکارییەکان کرد و داوای پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر و یەکڕیزی ناوخۆیی و بەردەوامی یەکڕیزی کرد و ئاماژەی بەوەشدا کە سەردانی پارێزگاکان بۆ بینینی واقیعی پارێزگاکان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەخزمەتی گەلەکانیاندا هاتووە.
بەڕێز حەكیم تەئکیدی لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیان وەک فەلسەفەی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی سیستەمی بانکی کرد بۆ ڕاکێشانی پارەی نەقدی لە هاووڵاتیان و داوای کرد کە دەستکەوتەکانی بەدەستهاتوو بە بازاڕی میدیایی باش بکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد کە یاسای هەڵبژاردن بۆ زۆرینە نییە بەڵکو بۆ جیاکردنەوەی قەبارە و بەدیهێنانی هاوسەنگییە لەنێوان ژمارەی دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکانداو تەئکیدیشیکردەوە کە یاسای ئێستا بەرهەمی گفتوگۆی دوورودرێژە و جێبەجێ نەکراوە.