• سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركی جوتیاران بە چاندنی زەوییەكانیان دەكات بۆ بەدی هێنانی پشت بەخۆ بەستن

    2024/ 11 /14 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركی جوتیاران بە چاندنی زەوییەكانیان دەكات بۆ بەدی هێنانی پشت بەخۆ بەستن

    بەڕیز عەمار حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك لە جوتیاران كەوت لەژێر سەرپەرشتی یەكێتی كۆمەڵەی جوتیارانی نەجەفی ئەشرەف، سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركەی كرد كە لەپێناو پشت بەخۆ قایم كردن نراوە، ڕوونی كردەوەش كە عێراق دەكرێت ببێتە سەبەتەی خۆراكی ناوچەكە و هەموو پێداویستیە كشتوكاڵییەكانی دابین بكات.
    سەماحەتی ئاماژەی بۆ كەمی ئاو كرد و بە دۆسێیەكی پڕ فشاری وەسفكرد لەسەر كشتوكاڵ،
    ئەوەش لەبەر ئەوەی زۆربەی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە دەرەوەی سنوور هەڵدەقوڵێت بۆ ئەوەش داوای كرد بە باشترین شێوە و شێوازی مۆدێرن ئاودان ئەنجام بدرێت.

    سەماحەتی بانگەوزای كرد بۆ هاوكێشەی سیانی لەگەڵ توركیای دراوسێ كە بریتین لە (ئاو و ئەمن و ئابووری) ئەوەش گرنگە كە هەماهەنگی و هاوكاری لە بەڕێوەبردنی ئاو هەبێت و ئەزموون ئاڵوگۆڕ بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە بەچاوی ئێستا سەیری عێراق بكرێت.
    سەماحەتی تەئکیدی لەسەر پێویستی دەستپێشخەری میکانیزمی مۆدێرن لەپرۆسەی کشتوکاڵیدا کردەوە و ئاماژەی بەئەگەری زیادکردنی بەرهەمی ئێستای ئاو کرد و ڕایگەیاند کە پشت بەستن بەنەوت هاوکێشەیەکی مەحاڵە بۆ عێراق بۆیە دەبێت کەرتەکانی بەرهەمهێنان (کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا) بجوڵێنین و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم حکومەتە بایەخ بە کشتوکاڵ دەدات و سەرۆک وەزیران پسپۆڕی لەم بوارەدا هەیە.

    Related News