سەماحەتی حەكیم گرنگی چاك كردنی سیستەمی بانكی دووپات دەكاتەوە بۆ دابینكردنی سیوولە بۆ حكومەت
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری ئەمیری موسڵمانان(سڵاو لێ بێت) بەڕێز عەمار حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك خەڵكی میدیاكار و بەهرەمەندی شاری نەجەفی ئەشرەف كەوت و لەم دیدارەش بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی ئەوە كرد كە میدیاكان لایەنە ئیجابییەكان دەربخەن و تیشك بخنە سەر دەستكەوتەكان، بەتایبەتی گەر بزانین شاری نەجەف چەندین چێرۆكی سەركەوتووی لەم بوارە هەیە و ئێستا خەڵك باسی پێشكەوتن لە ڕووی بیناسازی و گەشەپێدان دەكەن لەو شارە، جەختیشی كرد لەسەر هەماهەنگی نێوان حكومەتە نێوخۆییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن.
بەڕێز حەكیم گرنگی چاکسازی لە سیستەمی بانکی بۆ دابینکردنی پارەی نەقدی بۆ حکومەت ڕوونکردەوە و داوای هاندانی بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کرد و جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی دۆخی دارایی کردەوە لە هەموارکردنی خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوودا.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لەسەر پاراستنی شکۆمەندی دەوڵەت کردەوە کە دامەزراوەکان بەشێکن و بەرپرسیش نوێنەرایەتی بەشەکەی دیکەشی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازی لەنێوان ڕەخنەی بنیاتنەر و ئامانج و دەرخستنی شەخسی هەیە.
سەماحەتی جه ختی لەسەر به تواناکردنی گەنجان و گرنگی ناردنی پەیامی دڵنیایی كردەوە لەبەر ئەوەی سەركەوتنی گه نجێک له به رپرسیارێتیدا سەركەوتنی سەرجەم گەنجان دەبێت بەشێوەیەكی گشتی.