سەماحەتی حەكیم .. عێراق چەندین ڕكابەری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام خۆڕاگر بوو هەمووی تێپەڕاند هۆكاریش بۆ یەكگرتنی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە
لەقەزای مشخاب لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئیمارەتی ئال فەتلە، لەویش لەمیوانداری جەنابی شیخ وەلید ئال فلەیح ئال فرعۆن فەتلاوی باسی گرنگترین ئەو وێستگانەی كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆكردوونەتەوە، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەو تێكەڵییە عەشایرییە تایبەتمەندییەكی كۆمەڵگای عێراقییە و ڕۆڵی خۆی گێڕاوە لە یەكڕیزی كۆمەڵایەتی.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق تووشی بومەلەرزەیەکی گەورە بووە بەڵام بەرگەی گرتووە و بەسەریاندا زاڵ بووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێکەوەژیانی کۆمەلایەتی و تەبایی کۆمەلایەتی.
گوتیشی که ئەم سەردانانه بۆ پەیوەندیكردن و خوێندن و تاوتوێکردنی نیگەرانییەكانی هاوڵاتیان دێت.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە کردەوە بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخ و ئاستەنگەکان و ئەولەویەتەکانی عێراقداو گوتیشی بایەخ دان بە کاروباری گشتی کلتورێکی ئیسلامی و نەتەوەییە.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە سەردەمی دیکتاتۆر و دواتریش کە تیرۆر و ململانێ هەبوو بەدەست تەحەدایەکی گەورەوە دەیناڵاند بەڵام بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بوون و جەختی لەسەر سروشتی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کردەوە و داوای سوپاسی خوای گەورەی کرد بۆ نیعمەتەکەی و بڵاوکردنەوەی پۆزەتیڤ و پابەندبوون بەوەی بەدەستهاتووە و گوتی پێویستە عێراق هاوسەنگی لەنێوان پشتیوانیکردنی سیاسی گەلی فەلەستین و لوبنان لەڕووی سیاسی و میدیایی و فریاگوزارییەوە و لەنێوان نەکەوتنە ناو شەڕی ناوچەیی دوای ئەوەی عێراق لە دەیان ساڵ ئاژاوە و شەڕی درێژخایەن ڕزگاری بوو.