• سەماحەتی حەكیم ستایشی سروشتی نەخۆشخانەی فێركاری نەجەف دەكات

    2024/ 11 /14 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی سروشتی نەخۆشخانەی فێركاری نەجەف دەكات

    بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەندروستی نەجەفی ئەشرەف، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری نەجەفی كرد و لەوێ چاوی كەوت بە بەرپرسان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە و ستایشی ڕۆلی ئەوانی لەم نەخۆشخانەیە كرد وخۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو ئەركانە دەربری كە پێشكەشی دەكەن و داوای كرد ئەزموونی دەرەكی ڕۆڵی  هەبێت و هیوای خواست كۆمپانیا ئیتالییەكەی سەرپەرشتی نەخۆشخانەكە دەكات سەركەوتوو بێت و ئەزموونەكەی لە نەخۆشخانەی دیكەش بەكار بهێنێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە شارەزایی تەکنیکی هەیە بەڵام پێویستی بە سیستمی کارگێڕی هەیە کە پاڵپشتی خزمەتگوزاری تەندروستی بکات و تەئکیدی لەسەر گرنگی خزمەتگوزاری تەندروستی وەک بەشێکی گرنگ لەپێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان کردەوە و گرنگی ئەزموونی ئیدارەی نەجەفمان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و پێویستی بەرزکردنەوەی سەقفی خواست نیشاندا و نەخۆشخانەکانی عێراق هاوتەریب بن لەگەڵ نەخۆشخانەکانی وڵاتانی هەرێم و جیهان و هیوای خواست کەرتی تەندروستی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا بەڵێندەر و پێشکەوتوو بێت و هەروەها ستایشی واقیعی تەندروستی نەجەفی کرد کە وایکردووە ببێتە جێگەی مەبەست بۆ تەواوی پارێزگاکانی دیكەش.

    Related News