سەماحەتی حەكیم ستایشی ڕۆڵی تیپێك لە دابین كردنی ئەمن و ئاسایش لە نەجەفی ئەشرەف دەكات لەكاتێكدا خەڵك ئەرك و شوێنی ئەو تیپە نابینن
لەدستپێكی دووەمین رۆژی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە تیپی (ئیمام عەلی) سڵاوی لێ بێت كەوت لەوێ چەندین ئەفسەر و پلەدار و كارمەندی ئەو تیپەی بەسەر كردەوە و شانازی خۆی بۆ كار و ئەركی ئەو تیپە و شەهیدانیان لە پێناوی ئیسلام و عێراق دەبڕی.
بەڕێز حەكیم ستایشی ڕۆڵی ئەو تیپەی کرد لەچەسپاندنی ئاسایش لەپارێزگای نەجەف هەرچەندە خەڵک ئەم هەوڵانە نابینن بەهۆی ناوچە دوورەدەستەکانی ئەو بەشەوە و ڕۆڵی فەتوای جیهادی بەرگری لەگێڕانەوەی دەستپێشخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەبیرهێنایەوە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی وڵاتان بۆ پاراستنی عێراق و ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵیاندا نووسیوە و ئیمزاکردووە و ڕەتکردنەوەیەکی دیکەش لەگەیاندنی چەک بۆ عێراق بەگرێبەستی فەرمی.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە فەتوا هەزاران گەنجی بەرەو بیابانی جیهاد بردووە، بەربەستی ترس شکاندووە، هەموو هاوسەنگیەکانی گۆڕیوە، هاوکاری بەعسی لەگەڵ تیرۆر پەرتەوازە کردووە، و پێشەکییەک بووە بۆ دامەزراندنی حەشدی شەعبی باجی ڕاستەقینەی بەرگری لە ئاسایشی عێراق، هەروەها هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتیوانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاشان سەرژمێری بەرز دەستی کرد بە گەڕاندنەوە و ئازادکردنی خاکەکە، سەرکردە و پلەدارەکانی تیپەكەی خستە ئەستۆی پاراستنی ئەو ناونیشانەی کە هی هی خۆی و زانینی بەها و پێگەکەیە.