سەماحەتی حەكیم.. هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڵگەیەكە بۆ هێوری سیاسی و سەقامگیری سیاسی و جێهێشتنی ئاڵۆزی و پشێوییە
لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز، لە میوانخانەی شێخ عیماد حەمید ئال جەزار خالدی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەنی خالید لە نەجەفی پیرۆز كەوت، سەماحەتی ئاماژەی كرد ئەو مێژووەی لەگەڵ ئێوە كۆمان دەكاتەوە لەسەردەمی ئیمام موحسن حەكیم نهێنی پارێزراو بێت گرنگی خۆی هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە بەردەوامی و دەربڕین بۆ ئەو پەیوەندییە مێژووییەو ڕەگ و ڕیشە قووڵەكەی هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە قەیرانەکان یارمەتیدەر بوون بۆ پێگەیشتنی پێگەی عێراق و پتەوکردنی بەڵێنی هاووڵاتی عێراقی و توانای بەرەنگاربوونەوە تا ئەو کاتەی دەستپێشخەری گەیشتە دەستی عێراقییەکان بەرامبەر تیرۆر و تەئکیدی لەوە کردەوە کە دەزگا ئەمنییەکانمان پلان و ئەزموون دەدەن بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتانی دیکە لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و وێرانکردنی لانە و ئاماژە بەوە دەکات کە واقیعی کۆمەلایەتی بەسەر تەحەدای ململانێی تایەفەگەریدا زاڵ بووە و دۆخی تەبایی و یەکڕیزی گەڕاوەتەوە.
هەروەها بەڕێزیان داوای وەبەرهێنانی توخمەکانی هێز لە کۆمەڵگای عێراقی و گرنگی بڵاوکردنەوەی گەشبینی و پۆزەتیڤ و قسەکردن لەسەریان و ناساندنی دەستکەوتەکان کرد و هاوکات گرنگی سەرژمێری دانیشتووانی ڕوونکردەوە بەهۆی ئەو داتابەیسانەی لەسەر کۆمەڵگای عێراقی دابین دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی فەلەستین دووپاتکردەوە و گوتی جەنگ بەو ئامانجانە دەپێورێت کە بەدەستهاتوون و ئیسرائیل ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆی بەدەست نەهێناوە و ستایشی هەوڵەکانی عێراقییەکانی کرد لە هەڵمەتی فریاگوزاریدا چ لەڕێگەی پشتیوانیکردن لە لوبنان بێت یان میوانداریکردنی ئاوارەکان بكرێت.