• سەماحەتی حەكیم.. شاری نەجەفی پیرۆز بە گەشتیاری و پیشەسازی و كشتوكاڵ و مێژوو و رۆشەنبیری ناسراوە و پێویستە ئەوەش بۆ خزمەتی خەڵكەكەی بێت

    2024/ 11 /13 

    سەماحەتی حەكیم.. شاری نەجەفی پیرۆز بە گەشتیاری و پیشەسازی و كشتوكاڵ و مێژوو و رۆشەنبیری ناسراوە و پێویستە ئەوەش بۆ خزمەتی خەڵكەكەی بێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پرێس كۆنفرانسێكی گرێدا و گوتی : ئێمە دڵخۆشین بە سەردانی نەجەفی پیرۆز كە شوێنی زانست و تێكۆشان و شارستانیەت و مێژووە، دووپاتیشی كردەوە كە نەجەفی ئەشرەف شاری( ئیمام عەلی)یە سڵاوی لێ بێت، و شوێنی مەرجەعیەت و حەوزەی زانستییە، هەروەها ستایشی ئاستی تێگەیشتن لە نێو حكومەتی نێوخۆیی كرد.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونیکردەوە کە "ئەم سەردانە لەچوارچێوەی ئەو سەردان و گەشتانەدایە کە ئێمە دەیکەین بۆ پارێزگاکان بۆ ئەوەی لەنزیکەوە واقیعیان و ئاستی خزمەتگوزارییەکانیان ببینین و ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرژمێری دانیشتووان گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە داتابەیسێک دابین دەکات کە یارمەتیدەر دەبێت لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هەروەها ئاماژەی بەسوودەکانی شاری نەجەف كرد وەك  سەقامگیریی سیاسی ئایینی و گەشتیاری و پیشەسازی و کشتوکاڵی شتێکی بەدەستهاتووە و لەنێو نیشاندەرەکانی سەقامگیریدا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

    بەڕێز حەكیم  جەختی لەسەر گرنگی هەڵوێستی فەرمی و سیاسی کردەوە سەبارەت بەوەی لە ناوچەکە ڕوودەدات و پشتیوانی سیاسی و میدیایی و فریاگوزاری عیراقی بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان دووپات كردەوە.
     

    Related News