• سەماحەتی حەكیم جەختی كرد لەسەر هەماهەنگی ناوخۆیی حكومەتی خۆجێی و لە نەجەف كاریگەری لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و دەستكەوتەكان كردوە

    2024/ 11 /13 

    سەماحەتی حەكیم جەختی كرد لەسەر هەماهەنگی ناوخۆیی حكومەتی خۆجێی و لە نەجەف كاریگەری لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و دەستكەوتەكان كردوە

    لەدسەتپێكی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە پارێزگاری ئەندازیار یوسف گناوی و هەردوو جێگرەكەی و بەڕێز حوسێن عیساوی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا.

    بەڕێزیان خۆی بەشەرەفمەند وەسف كرد بۆ سەردانی كردنی ئەم پارێزگا بەڕێزە بۆ چاودێری كردنی دۆخی لە نزیكەوە و گوتی نەجەف هەنگاوی گرنگی ناوە لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەوە، ئەوەش بە ڕاپۆرتە حكومییەكان سەلمێنرداوە.

    بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی تەبایی ناوخۆیی حکومەتی خۆجێی کردەوە کە ئەمەش وێنەیەکی ئاستی خزمەتگوزاری و دەستکەوتەکان دەبەخشێت و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی تەرخانکردنی دارایی گونجاو بۆ پارێزگاکان کردەوە لەڕێگەی هەموارکردنەوەی خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو.
    بەڕێز حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاکان بازدانێکی بەرچاویان لە كوالیتی لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەخۆوە بینیوە، هەروەها داوای ناساندنی ڕاگەیاندنەکان بەو دەستکەوتانە کرد کە بەدەستهاتوون و گوتیشی ئەم دەستکەوتانە قسەی سیاسی نین بەڵکو ئەو ژمارەیانەن کە لەلایەن دەزگا حکومییەکانی پەیوەندیدار بە ئامارەوە سەلمێندراون.

    Related News